UK NEWSپەروەردەییپەنابەران

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، بەتوندی ئیدانەی دەستگیرکردنی مامۆستایانی ناڕازی دەکات.

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی مامۆستایانی ناڕازی دەکەین. ئەم مامۆستایانە، کە بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممە خۆپیشاندانێکی هێمنانە بۆ داواکردنی مووچە و مافە زەوتکراوەکانیان ڕێکبخەن، نەک هەر ڕێگرییان لێکرا، بەڵکو بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکران. ئەمە سەرکوتکردنی ئاشکرای دەنگی ناڕازی و پێشێلکردنی مافی گردبوونەوەی ئاشتیانەیە.

جێگەی شەرمەزارییە کە مامۆستایان، پەروەردەکارانی نەوەکانمانن، لە بری ڕێزگرتن، پاداشتیان دەستگیرکردن بێت. ئایا ئەمە نیشانەی وەفاداریی دەسەڵاتە بەرامبەر بەوانەی پەروەردەیان کردووە؟

هاوهەڵوێستیی خۆمان بۆ مامۆستایانی ناڕازی و سەرجەم ستەملێکراوان دووپات دەکەینەوە، دژی نادادی، نایەکسانی و گەندەڵی. ئازاردان لەسەر ماف و دژی گەندەڵی، لە نیشتمانێکدا کە ئازادی تێیدا خنکێنراوە و کەرامەتی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، مایەی قبوڵکردن نییە.

پرسیار لە دەسەڵاتداران دەکەین: کاتێک نە مووچە دەدەن، نە سامان و داهاتی وڵات لە خزمەتی خەڵکدایە، ئیدی پاساوی چی دەمینێتەوە؟ ئەرێ ئەم هاوار و ناڵەیەی خەڵک کەی دەگاتە گوێتان؟

داواکارین دەستبەجێ سەرجەم مامۆستانی دەستگیرکراو ئازاد بکرێن، کۆتایی بە سەرکوتکاری بهێنرێت و گوێ لە داوا ڕەواکانی مامۆستا و موچەخۆران بگیرێت.

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد
لەندەن
۲٠۲٥/٦/۲٥

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button