UK NEWSچالاکیهەواڵ

‎ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی بەریتانیا: ‎ ڕێزلێنان لە خزمەت و دڵسۆزیی بەڕێز حاجی ڕزگاری جەڕاح

وەک هەمیشە لە ئەرک و پەرۆشیدا بۆ بەرز نرخاندنی کەسایەتییە خزمەتگوزار و دڵسۆزەکان، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی بەریتانیا، لە ڕێگەی بەڕێز دارا حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوەکەمان، سەردانی بەڕێز حاجی ڕزگاری جەڕاحی کرد.

‎ئەم سەردانە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ دەربڕینی پێزانین و ڕێز بەرامبەر بەو خزمەتە بێشومار و ماندووبوونە پڕ لە جوانییەی کە بەڕێز حاجی ڕزگار پێشکەش بە “شارە حەیاتەکە”ی کردووە. ناوبراو، وەک گوڵێکی هەمیشە گەشاوە و پیاوێکی لێوانلێو لە خزمەت و جوانی بەخشین، نموونەیەکی دیارە کە شایستەی هەموو ڕێز و خۆشەویستییەکە.

ڕێکخراوەکەمان لە ناخی دڵەوە هیوای تەمەنێکی درێژ و تەندروستییەکی باش بۆ بەڕێزیان دەخوازێت و شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە کەسایەتییەکی وا بەنرخ و خەمخۆر لەناو کۆمەڵگەکەماندا هەیە.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button