Home/UK NEWS/پەیامی هاوخەمی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بۆ بەڕێز( گۆڤە ئەحمەد) UK NEWSهاوپۆل نەکراوهەواڵ پەیامی هاوخەمی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بۆ بەڕێز( گۆڤە ئەحمەد) بەداخەوە هەواڵی ناجێگیربوونی باری تەندروستی خاتوو (ئەختەر )خان، دایکی برای بەڕێزمان کاک (گۆڤە ئەحمەد)، سەرۆکی ڕێکخراوەکەمان، لەناخەوە دڵتەنگی کردین، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستی ناجێگیرە و لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە. وەک ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، لەم کات و ساتە سەختەدا، هاوسۆزی و پەرۆشی خۆمان بۆ کاک گۆڤە و خانەوادە بەڕێزەکەی دەردەبڕین و هاوبەشی خەم و نیگەرانیەکانیانین. لە خودای گەورە داواکارین شیفایەکی خێرا و تەندروستییەکی تەواو بە دایکی بەڕێزیان ببەخشێت، تا بە زووترین کات هەواڵی چاکبوونەوەی تەواوەتی ببیستین و سێبەری پڕ لە سۆز و میهرەبانییان بەسەر کاک گۆڤە و خانەوادە بەڕێزەکەیانەوە بەردەوام بێت و تەمەنێکی پڕ بەرەکەتی هەبێت. وەهەروەها لەئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، ئامادەیی خۆمان بۆ برای ئازیزمان کاک گۆڤە و تەواوی خانەوادەکەیان ڕادەگەیێنین، وەک هاوکار و برا، لەم ساتەدا شانبەشانتانین و هاوبەشی خەم و دڵتەنگییەکانتانین. دووبارە لە خوای گەورە داواکارین شیفای دایکی بەڕێزیان و سەرجەم نەخۆشان بدات و تەندروستیی باشیش بۆ هەموولایەک بێت. ئاراس بڵباس سکرتێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد Facebook Messenger Messenger WhatsApp Telegram Viber Share via Email Print Facebook Messenger Messenger WhatsApp Telegram Viber Share via Email Print Show More