چالاکی
لە بەریتانیا بە رەسمی ئاڵای کوردستان هەڵکرا
دەسکەوتتێکی مەزن بۆ کوردو کوردستان
لە بەریتانیا بە رەسمی ئاڵای کوردستان هەڵکرا
ئەمرۆ لە شاری پۆرتسمۆسی بەریتانیا بەرەسمی ئاڵای کوردستان لە پاڵ ئاڵای بەریتانیا، لە بەردەم شارەوانی شارەکە هەڵکرا.
سەرەتای رێورەسمەکە بە سروودی ئەی رەقیب و خوێندنەوەی وتاری ماڵی کوردی دەستی پێکرد.
پاشان هەر یەکە لە پارێزگارو سەرۆکی شارەوانی پۆرتسمۆس بە بۆنەی ساڵی نوێی کوردو جەژنی نەورۆزەوە وتاریان پێشکەشکرد.
لە وتەکانیان وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی کورد بە بۆنەی نەورۆزو ساڵی نوێی کوردییەوە، باسیان لە رۆڵی ئیجابی رەوەندی کوردی کرد لەشارەکە.
پاشان لە لایەن دوو خانمەوەئینگڵیزو کوردەوە بە کە هەردووکیان جلوبەرگی کوردییان پۆشی بوو ئاڵای کوردستان و بەریتانیا هەڵکرا.
فۆتۆ شەپۆل سەعید