چالاکیهەواڵ

سەردانی مەیدانیی (KCO UK) بۆ نوسینگەی نوێی ژمێریاریی کاک عادل و تیمەکەی

وەک شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO UK)، بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی، سەردانی ئۆفیسی نوێی ژمێریاریی بەڕێز (کاک عادل) و تیمەکەیمان کرد.

لەم دیدارەدا، وێڕای دەستخۆشی و پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان لە شوێنی نوێیان، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان کرد بۆ ئەو هەماهەنگی و هاوکارییەی هەمیشە لەگەڵ ڕێکخراوەکەماندا هەیانبووە.

هەروەها گفتوگۆیەکی بەرهەمهێنەرمان ئەنجامدا سەبارەت بە پەرەپێدانی کاری پێکەوەیی و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە گشتییەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە بەریتانیا. لای خۆشیانەوە، بەڕێز کاک عادل و تیمەکەی وێڕای بەخێرهاتن، پابەندی و پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ ڕێکخراوی (KCO UK) دوپاتکردەوە وەک ناوەندێکی گرنگی کولتووری و پیشەیی.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button