چالاکیهەواڵ

ببه‌خشە تاکو پێت ببەخشرێ، هەنگاوە مرۆڤدۆستانەکان:

ببه‌خشە تاکو پێت ببەخشرێ، هەنگاوە مرۆڤدۆستانەکان:
ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی کورد – بەریتانیا دەستی یارمەتی بۆ نەخۆشانی دەروونی درێژ دەکات
لە چوارچێوەی کارە مرۆڤدۆستانەکانیدا، ڕۆژی دوو شەممە، ڕێکەوتی 2026/4/13 چالاکیەک کە برێتی بوو لە حەفلە و نیوەڕۆ خوانێک بۆ پەپوولەکانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید هێمن ڕێکخرا و لە خزمەتیاندا بووین.
بەم هەنگاوە، ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی کورد – بەریتانیا جارێکی تر سەلماندی کە کاری مرۆڤدۆستانە و خۆبەخشانە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانی کەسانی پێویستدار و بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا بە گشتی.
هیوادارین ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوام بن و ببنە هاندەرێک بۆ ڕێکخراوەکانی تر تاکو بەشداری بکەن لە خزمەتکردنی ئەو توێژە تایبەتانەی کۆمەڵگا کە پێویستیان بە هاوکاری و پشتگیری هەیە.
سپاس بۆ بەڕێزانی هونەرمەند، ئەرسەلان هەورامی و کای سێوان
سپاس بۆ ژەنیاری بەڕێز کاک ڕزگار
سپاس بۆ خاتوو ساڕێژ ( دایکی بەڕوو) و خاتوو تەلارکە سپۆسەری خواردنەکەیان لە ئەستۆ گرتبوو
سپاس بۆ بەڕێوەبەر و کارمەند و ستافی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید هێمن، بە تایبەت سەرکەوت ئەمین و کاک زانا
سپاس بۆ ئەندامانی دلسۆزی ڕێکخراو.
سپاس بۆ میوانانی ئازیز.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button