کۆبوونەوەیەکی سەرکەوتوو لەگەڵ کریستینا لە ساندوێل
کۆبونەوەیەکی تایبەت و فەرمی لە نێوان نوێنەرانی ڕێکخراوەکەمان و کریستینا لە ناوچەی ساندوێل لە بەریتانیا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. ئەم کۆبونەوەیە بۆ مەبەستی تاوتوێی فراوان و گۆڕینی بیرۆکە لەسەر کاری ڕێکخراوەکەمان و هەروەها هەڵسەنگاندنی ئاستی چالاکیەکانمان ڕێکخرا بوو. لە ماوەی کۆبونەوەکەدا، باسێکی قووڵ و ورد کرا لەسەر چالاکییە جۆراوجۆرەی ڕێکخراوەکەمان لە ماوەی رابردوودا، و دەستخۆشی و پێزانینی تایبەت ئاراستەی ئەندامان و هاوکاران کرا بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگای کوردی.
هەروەها لە کۆبونەوەکەدا، بە گرنگییەوە ڕوانرا لە چالاکیەکان و ئامانجە ستراتیژییەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، و کاریگەرییە کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان کە لە ناو کۆمەڵگای کوردی لە بەریتانیا درووست کردوون. لەسەر بنەمای ئەم تاوتوێیانە، هەردوو لا ڕازی بوون لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی هاوکاری و پەیوەندییە فەرمییەکان لە داهاتوودا، بۆ ئەوەی بتوانرێت چالاکییە باشتر و کاریگەرترێک لە بواری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی پێشکەش بکرێت. ئەم کۆبونەوەیە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و درووستکردنی هۆکارە نوێکان بۆ پەرەپێدانی کاری ڕێکخراوەکەمان لە بەریتانیا
