ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا و چەند ڕێکخراوێکی دیکە چالاکییەکی سەرکەوتووی دروومانیان ئەنجامدا
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا و چەند ڕێکخراوێکی دیکە بە شانازییەوە ڕاگەیاندنی تەواوبوونی خولێکی تایبەتی دروومان و خەیاتی دەکهن کە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆری خانمان بەڕێوەچوو، ئەم چالاکییە گرنگە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بەڕێوەچوو و ئەنجامەکانی زۆر دڵخۆش و شایانی ستایش بوون.
بەشداربووانی خولەکە کە لە خانمانی نەتەوە جیاوازهكان پێکهاتبوون، توانیان فێری بنەڕەتەکانی دروومان، بڕین و دروستکردنی جۆراوجۆر جلوبەرگی نەتەوەیی و مۆدێرن ببن، ئەم خولە تایبەتە نەک تەنها کارامەیی نوێی بە بەشداربووان بەخشی، بەڵکو دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ هونهری درومان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێونەتەوەیی.
ئەم چالاکییە سەرکەوتووە نموونەیەکی باش بوو بۆ چۆنیەتی پاراستن و گەشەپێدانی هونەری دەستکرد لەناو کۆمەڵگای بەریتانیا. بهناوی سهرپهرشتیارانهوه سوپاسی هەموو بەشداربووان و پشتگیرانی ئەم چالاکییە دەکهین و پلانمان ههیه بۆ دووبارەکردنەوەی خولەکان لە داهاتوودا بە ئاست و تایبەتمەندی زیاتر.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا