UK NEWSچالاکی

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ئێوارەیەکی ئیمانی و خوانی بەربانگی بۆ گەنجان ساز کرد

بێرمینگهام – ٢٠٢٦ لە ژێر دروشمی پێکەوەبوون لە ئاوەدانیدا، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە شاری بێرمینگهامی بەریتانیا، ئێوارەخوانێکی بەربانگی شکۆداری بۆ کۆمەڵێک لە گەنجانی ڕۆژووەوان ساز کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە کە ئامانج لێی بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ڕەوەندی کوردی بوو لە تاراوگە، بە خوانی ڕەسەنی کوردی دەستی پێکرد و لە کەشێکی پڕ لە ئارامیدا بەڕێوەچوو.

پاش بەربانگ، بەرنامەکە گۆڕدرا بۆ ئێوارەیەکی ئیمانی و ڕۆشنبیری، کە تێیدا چەندین گفتوگۆی بنیاتنەر دەربارەی بەها ئیمانییەکان و ڕۆڵی گەنجان لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی ئەنجامدرا. ئامادەبووان ئەم دەستپێشخەرییەی ڕێکخراوەکەیان بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی گەنجان و زیندووکردنەوەی یادە پیرۆزەکان لە دوورەوڵات وەسف کرد.

Birmingham: Kurdish Intellectuals Organization Hosts Iftar and Spiritual Evening for Youth

Birmingham | Ramadan 2026

In a vibrant display of community and faith, the Kurdish Intellectuals Organization in Birmingham, UK, hosted a special Iftar gathering for Kurdish youth and fasting individuals.

The event aimed to strengthen social ties and preserve cultural identity within the diaspora. Attendees broke their fast with a traditional Kurdish feast, bringing a taste of home to the heart of Birmingham.

Following the meal, the gathering transitioned into a spiritual and intellectual evening. The program featured open discussions on faith, the role of youth in community building, and the importance of maintaining cultural roots while living abroad. Participants praised the initiative as a vital bridge for the younger generation to connect with their heritage and spiritual values during the holy month of Ramadan.

 

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button