لەلایەن بابەکر درەیی و فەرەیدوون رەزا باسی لۆبی کردنی کورد و پشتیوانی کورد بەرێوە چوو .
پانێڵی پسپۆڕانی یاسایی و ستراتیژی
لە بەشی دووەمی چالاکییەکەدا، کە لەلایەن گەرمیان عەبدوڵا میرزاـوە پێشکەشکرا، هەریەک لە بەڕێز بابەکر درەیی (پارێزەر و شرۆڤەکاری سیاسی) و بەڕێز فەرەیدون ڕەزا (پارێزەری پسپۆڕ لە یاساکانی پەنابەری و کۆچبەری) تیشکیان خستە سەر ئەم تەوەرانە:
* کاری هاوبەش و کۆنگرێس: جەختکرایەوە سەر گرنگی دامەزراندنی ئەنجومەنێکی کوردی (کۆنگرێس) وەک چەترێکی نیشتمانی بۆ یەکخستنی کارەکان.
* شارەزایی و دیپلۆماسی: گەیاندنی ڕاپۆرتی شارەزایان بە حکومەتی بەریتانیا بۆ ئەوەی بڕیارە سیاسییەکان لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی قووڵ لە دۆزی کورد بن.
* ڕێنمایی بۆ پەنابەران: چەندان ڕێنمایی گرنگی یاسایی و کۆمەڵایەتی تایبەت بە ژیانکردن و گونجان لەگەڵ سیستەمی بەریتانیا بۆ پەنابەران خرانەڕوو.
دوای تەواوبوونی پانێڵەکان، دەرگای پرسیار و پێشنیار بۆ ئامادەبووان کرایەوە کە بە هاوکاری بەڕێز هەژار هیوا بەڕێوەچوو. پاشان بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، چالاکییەکە بە ژەمە فتارێک کۆتایی هات کە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری کورد (K.C.O) بۆ هەموو بەشداربووان ئامادەکرابوو.
Legal and Strategic Panel
Moderated by Mr. Garmyan Abdullah Mirza, featuring Mr. Babakr Draey (Lawyer and Political Analyst) and Mr. Faraidon Raza (Specialist Solicitor in Asylum and Immigration Law). The panel highlighted:
Kurdish Congress: The necessity of a unified national council (Congress) to represent the community’s interests and future vision.
Expert Advocacy: Submitting expert reports to the UK government to ensure informed policy decisions regarding the Kurdish cause.
Guidance for Asylum Seekers: Providing essential legal and social guidance for navigating life and integration within the UK system.
Following the panels, a Q&A session was conducted with the assistance of Mr. Hazhar Hiwa. In observance of the holy month of Ramadan, the event concluded with an Iftar meal hosted by the K.C.O. for all participants, fostering unity and community spirit.






