UK NEWSچالاکی

مێزگردی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد و ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا

مێزگردی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد و ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا

شارۆچکەی وێست برۆمیچی بەریتانیا — ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦ ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بە هاوکاری ڕێکخراوی ڕێگەی ئازادی مێزگردێکی کراوەی بەرفراوانیان بۆ ژمارەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی لە شانشینی یەکگرتوو ڕێکخست. ئەم مێزگردە دەرفەتێکی گرنگی ڕەخساند بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یاسادانەرانی بەریتانیا و شارەزایانی یاسایی و سیاسی، کە بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوەچوو:
💠 قۆناغی یەکەم: گفتوگۆ لەگەڵ ئەندامی پەرلەمان سەرەتای مێزگردەکە، کە لەلایەن سیروان فەتاحـەوە پێشکەشکرا، تەرخانکرا بۆ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێز تاهیر عەلی، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لە بازنەی بێرمینگهام هۆڵ گرین و مۆزلی. لەم بەشەدا چەندین پرسیار و تەوەری جەوهەری ئاراستەی ئەندام پەرلەمانەکە کران، لەوانە:
* چۆنیەتی گەیاندنی دەنگی کورد بە وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پێشنیازی دروستکردنی گرووپێکی پەرلەمانی تایبەت بە دۆزی کورد.
* فشار خستنە سەر وەزارەتی ناوخۆ بۆ ڕەچاوکردنی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی کوردستان لە کاتی بڕیاردان لەسەر کەیسەکان.
* ڕۆڵی پەرلەمانی بەریتانیا لە هاندانی حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
* پاراستنی مافەکانی ژنان و ڕەخساندنی دەرفەتی پێگەیاندنی ژنانی سەرکردە لەناو ڕەوەندەکەدا.

 

​Today, in West Bromwich, UK — 22 February 2026, the Kurds Clerisy Organisation (K.C.O), & Regay Azadi Organisation, the hosted an extensive open forum for the Kurdish diaspora in the United Kingdom. This forum provided a vital platform for direct dialogue with British lawmakers and legal professionals.

​💠 Session 1: Parliamentary Dialogue
​Moderated by Mr. Sirwan Fatah, this session featured Mr. Tahir Ali MP (Member of Parliament for Birmingham Hall Green and Moseley). A comprehensive set of inquiries was addressed, focusing on:
​Strengthening the Kurdish voice in Parliament and the potential establishment of an All-Party Parliamentary Group (APPG) for Kurdish issues.
​Pressuring the Home Office to consider the actual security situation in Kurdistan during asylum assessments.
​The role of the UK Parliament in encouraging the Iraqi government to implement constitutional and financial rights for the Kurdistan Region.
​Protecting women’s rights and providing leadership training for Kurdish women within the community.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button