چالاکیهەواڵ

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا خەڵاتی “پێشەنگی ساڵ” دەبەخشێتە خاتوو شاناز جەمال مەحموود

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا خەڵاتی “پێشەنگی ساڵ” دەبەخشێتە خاتوو شاناز جەمال مەحموود

سلێمانی – ناوەندی ماڵی کوردانی بەریتانیا

لە بەردەوامی چالاکییەکانیدا بۆ نرخاندنی کارامەیی و دەستپێشخەرییە جیاوازەکان لە ناوخۆی وڵات، د. گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا، سەردانی بەڕێز (شاناز جەمال مەحموود) کرد. ئەم سەردانە وەک نیشانەیەک بۆ ڕێزلێنان لەو ڕۆڵە کاریگەر و خزمەتە بەردەوامانەی ناوبراو لە بواری کارکردنیدا ئەنجامی داون، کە بوونەتە جێگەی سەرنج و دەستخۆشی.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەهۆی دڵسۆزیی بێپایان و سەرکەوتنی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، خەڵاتی شکۆمەندیی “شاهانەیی گەنجی ساڵ ٢٠٢٥” پێشکەش بە خاتوو شاناز جەمال مەحموود کرا.

دەقی پەیامی ڕێزلێنانەکە:

“ئێمە بڕوامان وایە کە گەنجانی خاوەن خەون و داهێنەر، ناسنامەی زیندووی نەتەوەکەمانن. ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی-بەریتانیا بە شانازییەکی زۆرەوە ئەم خەڵاتەت پێشکەش دەکات، وەک ڕێزێک بۆ ئەو هەوڵە ماندوونەناسانەی لە پێناو بەرەوپێشبردن و خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا داوتە.”

ئەم خەڵاتە دەربڕینی وەفادارییە بۆ ئەو کارامەیی و کاریگەرییە درەوشاوەیەی کە لە ماوەی کارکردنتدا نیشانت داوە. تۆ بە هەوڵەکانت سەلماندت کە گەنجی کورد خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە و دەتوانێت لە هەر بوارێکدا بێت ببێتە نموونەیەکی باڵا و ئیلهامبەخش بۆ دەوروبەرەکەی.

بە ناوی ئەنجومەنی باڵا و سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکەمانەوە، هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و داهاتوویەکی گەشترت بۆ دەخوازین. تۆ نموونەیەکی جوانی کارکردن و جێگەی شانازیی هەمووانیت. پیرۆزباییمان لێ وەرگرە بۆ ئەم دەستنیشانکردنەت وەک یەکێک لە پێشەنگەکانی ساڵ.


English :::

Kurdish-British Intellectuals Organization Awards “Pioneer of the Year” to Ms. Shanaz Jamal Mahmood

In recognition of her outstanding contributions and dedication, the President of the Kurdish-British Intellectuals Organization, Dr. Govar Ahmed, presented the “Royal Youth of the Year 2025” award to Ms. Shanaz Jamal Mahmood.

The organization praised her as an inspiring model of leadership and creativity, stating that her hard work and positive influence have made her a distinguished figure in her field. The award honors her commitment to excellence and her role as a visionary young leader contributing to the progress of the community.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button