UK NEWSپەنابەرانڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستهاواڵی جیهانیهەواڵ

۲٥ کۆچبەری کورد لە لیبیا ئازاد دەکرێن و دەگەڕێندرێنەوە کوردستان

لیبیا

– ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٠۲٥/۸/۲٤ ، (۲٥)کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە پێشتر لە وڵاتی لیبیا دەستگیرکرابوون، ئازاد کران و بڕیارە بە هاوکاریی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ئەو کۆچبەرانە بەنیازبوون لەڕێگەی باکووری ئەفریقا و وڵاتی لیبیاوە، بە قاچاخ بگەنە کەناراوەکانی وڵاتی ئیتاڵیا و لێوەی بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بڕۆن. بەڵام بەر لە چەند ڕۆژێک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی لیبیاوە دەستگیرکران.

بەپێی زانیارییەکان، پاش ئازادکردنیان لەلایەن دەسەڵاتدارانی لیبیاوە، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان. ئەم پڕۆسەی گەڕانەوەیەش بە هەماهەنگی و هاوکاریی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ئەنجام دەدرێت.

هەوڵەکانی کۆچبەریی نایاسایی لەڕێگەی لیبیاوە یەکێکە لە مەترسیدارترین ڕێگاکان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران تووشی دەستگیرکردن یان ڕووداوی نەخوازراو دەبنەوە.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button