یادی ٣٨ ساڵهی برینی كیمیابارانكردنی سێوسێنان، بهپێنوسی مهریوان قهرهداغی
٣٨ ساڵ بەرلەئێستاو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ ، لەبەرواری ٢٢-٣-١٩٨٨ ناحیەی سێوسێنان کیمیابارانکرا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ، کەبوەهۆی شەهیدبونی زیاتر لە (٨٠)هاوڵاتی سڤیل و بێ تاوان و بریندارکردنی سەدان کەس …
لەم ڕۆژەدا بۆ ئەم یادە دڵگران و هاوخەمی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سێوسێنانم …
(سێوسێنان)
نەوەی وردە بەردی نێو
کانیاوەکانی محیبەت و گوڵەعاشقەکان..
ئەی بەرائەتترین تەمەنی جوانی
ئەی ڤینۆسی شکۆفەی ئاسمانی کوردستان…
بەر لەهاتنی گوڵە ڕەنگاڵەییەکان
بەر لەتام و چێژ و شیرینیەکانی تەمەن
بەرلەنوێ بونەوەی یادگارییەکان و تافەی زەمەن
بەر لە ونبونی جەنگە ئەبەدیەکانی ئەهریمەن..
هێمنی لە ژوورەکانی عەشق لەسێدارەدرا
لەگەڵ چاوەڕوانیدا مردن ،بۆ نەشئەیەکی وەتەن..
بنو بنو سەبوری لە ئازارەکانت لەدایک بوو
ئێستاش وردە وردە دڵۆپە فرمێسکەکانت
لەتەنیایدا دەژین و
سێوەکانی دنیاش لە ئاگرت دەسوتێن..
بەرلەوەرین مشتێ لەئەجەل و
گەیشتن بەگوڵە ناسکەکان خوێن ڕێژ کرایت
سێوەکانی دنیاش
تائەبەد لە ئاگرت دەسوتێن ..بنوو..بنوو
