UK NEWSپەنابەرانچالاکیهەواڵ

گروپی هونەریی دەهۆڵ، بۆ جاری دووەم بەشداری لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی هەفتەی پەنابەرانیان کرد.

ئەمڕۆ شەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەفتەی پەنابەران بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو لە نەتەوە جیاوازەکان و بە بەشداری چەندین گروپی مۆسیقای نەتەوە جیاوازەکان، بەڕێوەچوو. لەم نێوەندەدا، گروپی هونەریی دەهۆڵ، بە سەرپەرشتی هونەرمەند زیرەک ژێدار، بۆ جاری دووەم بە شێوەیەکی گەرم و گوڕ و پڕ جۆش و خرۆش بەشدارییەکی دیاری لە فیستیڤاڵەکەدا کرد.نمایشە هونەرییەکەی گروپی دەهۆڵ، کە تێکەڵەیەک بوو لە ڕیتم و ئاوازی ڕەسەنی کوردی، بووە مایەی سەرنج و سە

لە درێژەی چالاکییەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەفتەی پەنابەران، ڕۆژی شەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، گروپی هونەریی دەهۆڵ، بە بەسەرپەرشتی هونەرمەندی (زیرەک ژێدار) بۆ دووەمین جار لەسەریەک ئەمساڵ بەشدارییەکی بێوێنەیان پێشکەش کرد.
ئەم فیستیڤاڵە کە میوانداریی ئاپۆرایەکی فرەنەتەوە و کۆمەڵێک تیپی مۆسیقای جیاوازی دەکرد، بە نمایشی گروپی هونەری دەهۆڵ، ڕەهەندێکی تایبەتی وەرگرت.

هونەرمەندانی گروپی دەهۆڵ، بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی و بە ئاواز و ڕیتمی دڵڕفێنی مۆسیقای نەتەوەیی، توانیان جۆش و خرۆشێکی بێوێنە بخەنە نێو ئامادەبووانەوە و لەگەڵ جووڵە و ژەنینی دەنگی مۆسیقای، وایکرد کە ئامادەبووانی بیانیش، سەرەڕای جیاوازیی زمان و کولتوور، بە شێوەیەکی خۆرسکانە بکەونە سەما و چەپڵەڕێزان.

فیستیڤاڵەکە لە کەشێکی پڕ لە ڕێز و خۆشەویستیدا کۆتایی هات، بووە سەکۆیەک بۆ نمایشکردنی فرەڕەنگیی کولتوورەکان و جەختکردنەوە لەسەر مافەکانی پەنابەران، هاوکات دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ ناساندنی زیاتری هونەری کوردی لە ئاستی جیهاندا.

لەکۆتایی نمایشەکە، هونەرمەند زیرەک ژێدار، وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئامادەبووان، تیشکی خستە سەر بایەخی بەشداری هونەرمەندانی کورد لەم جۆرە ڤیستیڤالانەدا.
ژێدار ئاماژەی بەوەدا: “ئەرکی سەرشانمانە کە ساڵانە، وەک نوێنەری نەتەوەی کورد، لەم جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە هونەرییانەدا ئامادەبین، تا هونەر و کولتووری دەوڵەمەندی کورد بە جیهان بناسێنین و هاوشانی گەلانی دیکە، پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان بگەیەنین.”

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button