UK NEWSUncategorized @kuپەروەردەییپەنابەرانچالاکیزمانژنان و پەرەپێدانفەرهەنگ و کەلتوورفێربوون و تەكنەلۆژیا

کۆڕێکی ئەکادیمی تایبەت بەخوێندن و وردەکارییەکانی سیستەمی خوێندن لە بەریتانیا لەشاری وێست بڕۆمیچ بەڕێوەچوو:

ئەمڕۆ، لە شاری وێست بڕۆمیچ، کۆڕێکی ئەکادیمی گرنگ لەژێر ناونیشانی “گەشەی قوتابییەکانمان و هەڵبژاردنی خوێندنێکی دروست و گرنگیدان بە خوێندنی باڵا” بەڕێوەچوو، ئەم کۆڕە، کە بە هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد و کۆمەڵەی جیهانی گەنجانی پرۆفیشناڵی کورد ڕێکخرابوو، ژمارەیەک لە قوتابییان و کەسوکاری قوتابییان و کوردێکی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
میوانی تایبەتی ئەم کۆڕە، بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (( هیوا بالیسیانی))، شارەزا لە بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا بوو، دکتۆر بالیسیانی لەم کۆڕەدا، کە بەتایبەت بۆ قوتابییان، گەنجان و خانەوادەکانیان سازکرابوو، تیشکی خستە سەر پرسە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە خوێندن و سیستەمی خوێندنی باڵا لە بەریتانیا.
ئامانجی سەرەکی ئەم کۆڕە بریتی بوو لە دابینکردنی پلاتفۆرمێک بۆ قوتابییان و خانەوادەکانیان تا بتوانن وەڵامی دروستی تەواوی پرسیارەکانیان دەربارەی خوێندن بەدەست بهێنن. هەروەها، مەبەست لەم کۆبوونەوە ئەکادیمییە، ئاشناکردنی بەشداربووان بوو بە وردەکارییەکانی سیستەمی خوێندن لە بەریتانیا و چۆنیەتی سوودوەرگرتن لێی بۆ گەشەی ئەکادیمی و پیشەیی داهاتوویان.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم جۆرە چالاکییە ئەکادیمییانە ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە هۆشیارکردنەوەی قوتابییان و خانەوادەکان سەبارەت بە گرنگی خوێندنی باڵا و چۆنیەتی هەڵبژاردنی ڕێگایەکی دروست لە پرۆسەی خوێندندا.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button