هەواڵ

کوڕی ئارام قادر لەڕێی ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد داوای ئازادکردنی باوکی دەکات

زیاتر لەچوار مانگە ئارام قادر، سەرۆکی پێشوی حیزبی هاوپەیمانی نیشتیمانی، لەلایەن هێزەئەمنیەکان لەسلیمانی دەستگیرکراوە و خانەوادەکەشی لەڕێی ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، داوای ئازادکردنی دەکەن.

ئەحمەد ئارام، کوری ئارام قادر، لەلێدوانێکی بۆ کاشما فاروق، ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، دەڵێت، هێزە ئەمنیەکان ڕێگریمان لێ دەکەن و ڕێگا نادەن ئاگاداری دۆخی باوکم ببین و نازانین لەکوێ زیندانی کراوە و تەندروستیشی چۆنە.

ئەحمەد ئارام، باس لە دەستگیرکردنی باوکی دەکات و دەڵێت، لە مانگی شەشی ئەم ساڵەوە کە باوکم دەستگیکرا سەرەتا تا سی هەفتە لێی بێ هەواڵ بووین و نەمان دەزانی چی لێکراوە، دوای ماوەیەک لە گەران بۆمان دەرکەوت هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دەستگیریان کردووە.

وتیشی: هیچ هۆکارێک بۆ دەستگیرکردنی ئارام قادر نییە و ماوەی دوو ساڵە باوکم وازی لەکاری سیاسی هێناوە.

باسی لەوەشکرد کە هێزە ئەمنیەکان بەردەوام رێگریمان لێ دەکەن و تەنها چەند جارێک زۆر بەزەحمەت توانیومانە سەردانی ئارام قادر بکەین و لەئێستادا نازانین براوە بۆ کوێ و لەکوێش دەست بەسەرە، بۆیە چەند جارێک داوامان لە ڕێکخراوی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کردووە کە سەردانی باوکم بکەن، بەڵام هێزە ئەمنیەکانیش بەردەوام ڕێگیریان لێ دەکەن و تاوەکو ئێستا نەیان توانیوە باوکم ببینن.

ئەحمەد ئارام، لەڕێی ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، داوایەک ئاراستەی ڕێکخراوەکانی پاڵپشت لەمافی مرۆڤ و بەرلەمانی پەریتانیا دەکات، کە ئەم نادادپەوەریە قبوڵ نەکەن و ئەوەی لەسلێمانی روودەدات مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر چالاکوانان و رۆشنبیران و هاولاتیان.https://www.facebook.com/share/p/1BQ9QpQ52C/

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button