پەروەردەییچالاکیزمانژنان و پەرەپێدانفەرهەنگ و کەلتوورهونەر و ڕۆشنبیری

ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی کورد – بەریتانیا جارێکی تر دڵسۆزی خۆشەویستی خۆیانیان سەلماندەوە

لە فەیسبوکەوە

ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی کورد – بەریتانیا جارێکی تر دڵسۆزی خۆشەویستی خۆیانیان سەلماندەوە .

مرۆڤە جوان و خۆنەویست و ئازیزانمان هێشا هەرماون چەندە زوو دڵ و لایەک لەنەخۆشەکانی نەخۆشخانەی دەروونی دکتۆر شەهید هێمن دڵخۆش دەکەن بەدابینکردنی ژەمی نیوەڕۆ خوانێک و هەرلەبەیانی تاکو نیوەڕۆ بەئاهەنگ و هەڵپەڕکێ و مۆسیقاو گۆرانی دڵی ئەو هەموو ئازیزانەی ئێمەیان دڵخۆشکرد،بەڵێ ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بەریتانیا وەک نەریتێکی پیشەی خۆیان بەردەوامن لە کارو چالاکیەکانیدا بۆ چەندین جار وەک ئەرکێکی مرۆڤ دۆستانەو خۆبەخشانەکە دوای ئەوەی چەند جارێک پەیوەندی پێوەکردم بەڕێز خاتوو نەسرینی نوسەرو شاعیر سەرۆکی ڕێکخراوەکە بەوپەڕی پڕ لەووزەو هەڵوێستی جوانی خۆی و گروپەکەیانەوە ئامادەیی خۆیانیان بۆ چەندین جار دووپات کردەوە کەبەسنگی فراوانەوە کات و ڕۆژ و شوێنمان ڕێکخست تامەراسیمەکە بێ کەموکوڕی بڕوات بەڕێوە * لەهەمانکاتدا پەیوەندیم کرد بە بەڕێز کاک سەروەر عومەرکەوەرگێڕی هونەرمەند بەڕێز کاک جەلال حەیدەری کەئەندازیاری بیناسازی و ژەنیارێکی بەئەزموون و وێنەکێشێکی بەتواناو بەهەڵوێستە کەبەڕێزیشیان بانگهێشتی ئەوێ بکەم پێکەوە لەگەڵ خاتوو نەسرین ڕۆژێکی خۆش بەسەربەرین بەهەمان شێوە بەڕێزیشیان بەڵێنیاندا چەند وێنەیەکمان بۆ بکێشن بۆ نەخۆشخانەکەمان
لە چوارچێوەی کارە مرۆڤ دۆستانەکانیدا ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١٢/١ بەڕێوەچوونی چالاکیەک دەستی پێکرد کەبریتی بوو لەئاهەنگ و گۆرانی و مۆسیقا و پاشان دابینکردنی نیوەڕۆ خوانێک بۆ پەپوولەکانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید هێمن .
بەم هەنگاوە مرۆڤ دۆستانەیە ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی کورد – بەریتانیا جارێکی تر سەلماندیان کە کاری و خۆبەخشانە دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانی کەسانی پێویست دار و بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا بەگشتی.
هیوادارین ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوام بن و ببنە هاندەرێک بۆ ڕێکخراوەکانی تر تاکو بەشداری بکەن لە خزمەتکردنی ئەو توێژە تایبەتانەی کۆمەڵگا کەپێویستیان بە هاوکاری و پشتگیری ئێوەی ئازیزهەیە. * سوپاسی بەڕێوەبەرو کارمەندانی ناو نەخۆشخانە و هاوڕێیانم دەکەم کەماندوو بوون لەگەڵماندا .
*سوپاس بۆ بەڕێز هونەرمەند محەمەد عەبدوڵا
*سوپاس بۆ بەڕێزانی ژەنیار میران مەریوان و شادە سامان
*سپاس بۆ خاتوو ساڕێژ (دایکی بەڕوو) کە سپۆسەری خواردنەکەی لە ئەستۆ گرتبوو.
*هەروەها زۆر سوپاس بۆ هونەرمەند کاک جەلال کەهەرلەوێ تابلۆیەکی جوانی پێشکەش بە نەخۆشخانەکەمان کرد، ماوە بڵێم دەستی هەموو ئەوانەخۆش کەئەوساو ئێستاو داهاتوش هاوکاریمان دەکەن نموونەیان زۆر ماڵتان هەمیشە ئاوەدان دوبارە سوپاس خاتوو( نەسرین تەنیا) ی ئازیزو ستافی قەدرگران و ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی کورد – بەریتانیا 🍂🍁🌹🍂🍁🌹🍂🍁🌹🍂🍁🌹🍂🍁🌹 سەرکەوت ئەمین ٢٠٢٥/١٢/٦

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button