ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد پێشوازی لە نوێنەرانی شارەوانی سمیتیک و ساندویل دەکات
لە بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، بە ئامادەبوونی سەرۆک و سکرتێر و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوەکەمان، پێشوازییەکی گەرم کرا لە نوێنەرانی شارەوانی سمیتیک و ساندویل و ژمارەیەک لە کەسایەتی دیاری شاری بێرمینگهام. لەدیدارەکەدا گفتوگۆیەکی زۆر گرنگ ئەنجامدرا.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، بە وردی باس لە کار و چالاکی و پرۆژەکانی ڕێکخراوەکەمان کرا بۆ شاندی میوان، کە ئەمەش بووە مایەی دەستخۆشی و ستایشی نوێنەرانی شارەوانی. هەروەها، نوێنەرانی شارەوانی چاویان بە بەشە جیاوازەکانی ڕێکخراوەکەمان خشاند و سەرسامی خۆیان نیشاندا، وە بوونی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانیان بە گرنگ زانی.
دواتر، لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجامدرا لەگەڵ میوانە بەڕێزەکان کە چەندین کەسایەتی بەڕێز تیایدا ئامادە بوون. دەرگای گفتوگۆ بۆ سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانیان کرایەوە، بە وردی گوێ لە سەرنج و پێشنیارەکانی میوانە بەڕێزەکان گیرا. ئەم سەرنج و تێبینیانەش لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردەوە بە نرخ و گرنگ وەرگیران.
لە کۆتاییدا، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد سوپاسی میوانانی کرد بۆ سەردانەکەیان و جەختی لە گرنگی ئەم جۆرە دیدار و کۆبوونەوانە کردەوە، کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی کاری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی.