چالاکی
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد و ڕێکخراوی ١٧شوبات،واژۆیی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد

لەسەر داوای فەرمی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بۆ تەواوی ڕێکخراوە کوردیەکانی بەریتانیا داوامان کرد ڕێکخراوی ١٧شوبات واژۆیی لێک تێگەیشتن و خزمە ئەنجام بدەن .
سەرەنجام لە رۆژی ١٦/٠٣/٢٠٢٥ واژۆی لێک تێگەیشتن و خزمەتیان ئیمزا کرد و بریار درا کە پێکەوە کاری پێکەوەیی ئەنجامبدەن و خزمەت بە کوردستانیانمان بکەین و رۆلێکی گەنگتر بگێرین بۆ خزمەت و هەنگاوی جدی بنێین .
داواکاریمان لەسەرجەم ڕێکخراو کۆمەلەو گروپە کوردیەکان پێکەوە کاربکەین و ببینە دەنگێکی مەزن بۆ رەوەندی کوردی بەهێزێکی گەورە و ئینتیمای کوردستانیانە بجەنگین بۆ مافە رەواکانی کورد و کوردستان بە شێوازێکی مەدەنیانە و ڕۆشنبیرانە هەنگاوی جدی بنێین بە خۆشحالییەوە ئەم بیرۆکەیە دەدەینە رای گشتی و دەمانەوێت پێکەوە کار بکەین .
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد