UK NEWSپەروەردەییپەنابەرانچالاکیزمانژنان و پەرەپێدانفەرهەنگ و کەلتوورفێربوون و تەكنەلۆژیاهەواڵهۆشیاری تەندروستیوەرزش

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد وەک نوێنەری کورد بەشداری لە داڕشتنی ماستەرپلانی ١٠ ساڵەی ناوچەی شارەداری ساندویل دەکات

Kurdish Cultural Organisation Helps Shape Sandwell's 10-Year Masterplan

ڕێکخراوی ڕۆشنبیران وەک نوێنەری کورد بەشداری لە داڕشتنی ماستەرپلانی ١٠ ساڵەی ساندوێڵدا دەکات

لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانیی ساندوێڵ (Sandwell Council) لە ناوچەی وێست میدلاندز، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد وەک نوێنەری فەرمی کۆمەڵگەی کورد لە ناوچەکە، بەشداری لە وۆرکشۆپ و گفتوگۆیەکی گرنگدا کرد.

ئەم وۆرکشۆپە کە تایبەت بوو بە داڕشتنی “ماستەرپلانی ١٠ ساڵە” بۆ سنووری شارۆچکەکانی ساندوێڵ، سمیتیک (Smethwick) و ناوچەکانی دەوروبەری، بەڕێزان کاک گۆڤەند ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، و کاک ئاراس بلباس، سکرتێری ڕێکخراو، تێیدا ئامادەبوون.

جێگەی شانازییە کە لەم گفتوگۆیەدا، دید و پێشنیازەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیران وەک نوێنەری کۆمەڵگەی کورد، بە بایەخەوە وەرگیرا و بڕیارە وەک بەشێک لە بناغەی پلانە ستراتیژییەکەی شارەوانی کاری لەسەر بکرێت. ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئەوەی داواکاری و پێداویستییەکانی ڕەوەندی کورد لە پلانەکانی داهاتووی ناوچەکەدا ڕەنگ بداتەوە.

لە وۆرکشۆپەکەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی (کانسڵەر)، پەرلەمانتار، نوێنەری حکومی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەبوون. ئەم بەشدارییە هەلێکی گرنگ بوو بۆ ڕێکخراوەکەمان بۆ ناسینی چەندین ڕێکخراوی دیکەی ناوچەکە و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا سەبارەت بە دروستکردنی پەیوەندی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە داهاتوودا.

شایەنی باسە، ڕێکخراوی ڕۆشنبیران وەک تاکە نوێنەری فەرمی کۆمەڵگەی کورد لەم چالاکییەدا ناسێندرا و ئامادەبوونیان لەلایەن ڕێکخەرانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

Kurdish Cultural Organisation Helps Shape Sandwell’s 10-Year Masterplan

Following a formal invitation from Sandwell Council in the West Midlands, the Kurdish Cultural Organisation attended an important workshop and discussion as the official representative of the local Kurdish community.

The workshop was dedicated to developing a “10-Year Masterplan” for the boroughs of Sandwell, Smethwick, and the surrounding areas. Mr. Govand Ahmed, President of the Kurdish Cultural Organisation, and Mr. Aras Blbas, the organisation’s Secretary, were present to contribute to the discussion.

We are proud to announce that during the event, the proposals and perspectives put forward by the Kurdish Cultural Organisation were given significant consideration and will be used as a foundational element in the council’s strategic plans. This marks a vital step in ensuring the needs and aspirations of the Kurdish community are reflected in the region’s future development.

The workshop was attended by numerous councillors, Members of Parliament (MPs), government officials, and representatives from various civil society organisations. It provided an excellent opportunity for our organisation to network, build relationships, and discuss potential future collaborations.

Notably, the Kurdish Cultural Organisation was formally recognised as the sole representative of the Kurdish community at the event, and our presence was warmly welcomed by the organisers.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button