UK NEWSپەنابەرانچالاکیهەواڵ

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، لەشاری بێرمینگهام بەشداری لە کۆنفرانسی بازرگانیی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا دەکات.

بێرمینگهام ــ بەریتانیا

بێرمینگهام، بەریتانیا –
ڕۆژی 28/06/2025، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی “کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا” شاندی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، بە نوێنەرایەتیی بەڕێز ئاراس بلباس، سکرتێری ڕێکخراو، بەشداری لەکۆنفرانسی بازرگانیی شاری بێرمینگهام کرد. کۆنفرانسەکە لەژێر دروشمی “پەڕینەوە لە سنوورەکان، خوڵقاندنی دەرفەتەکان” (CROSSING BORDERS, CREATING OPPORTUNITIES) بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسەکە، کە تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بازرگانان، پسپۆڕان و کەسایەتییە دیارەکانی ڕەوەندی کورد ئامادەبوون، بووە سەکۆیەکی گرنگ بۆ گەنگەشەکردنی بابەتی ستراتیژی و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕای بەسود. لە میانی کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆی چڕوپڕ لەبارەی میکانیزمەکانی سودوەرگرتن لە دەرفەتە ئابوورییەکان و بنیاتنانی پردی پەیوەندیی پتەو لەنێوان کوردستان و بەریتانیا ئەنجام درا.

لەم بارەیەوە، بەڕێز ئاراس بلباس، سکرتێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێز محەمەد جەلال، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی لە بەریتانیا کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم بۆنە گرنگە و وتی: “ئەم جۆرە کۆنفرانسانە بایەخێکی گرنگیان هەیە بۆ کۆمەڵگاکەمان. لێرەوە دەتوانین پایەکانی ئابوورییەکی بەهێز بۆ داهاتووی گەلەکەمان دابڕێژین و خزمەتێکی ڕاستەقینە پێشکەش بە پەنابەران و نیشتمان بکەین.”

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد هیواخوازە کە دەرەنجام و ڕاسپاردەکانی ئەم کۆنفرانسە بەرهەمدار بن و ببنە هەنگاوێکی کرداری بەرەو خزمەتکردنی زیاتری ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا و کردنەوەی دەرگای نوێ بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا.

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد هیواخوازە کە دەرەنجام و ڕاسپاردەکانی ئەم کۆنفرانسە بەرهەمدار بن و ببنە هەنگاوێکی کرداری بەرەو خزمەتکردنی زیاتری ڕەوەندی کورد لە بەریتانیا و کردنەوەی دەرگای نوێ بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا.

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button