ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا، خەڵاتی تایبهتی شاهانهیی ساڵ دەبەخشێتە بهڕێز / بابان سهركهوت
لە پای کارە نیشتمانییە بەردەوامەکانی و وەک بەرز نرخاندنی ئەو خزمەتە بێوچانەی پێشکەش بە کۆمەڵگە و پرسی ڕۆشنبیریی کوردی دەکرێت، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا (ناوەندی ماڵی کوردانی بەریتانیا)، خەڵاتی ڕێزلێنانی “تایبهتی شاهانهیی”ی ساڵی 2025ی بەخشییە کەسایەتیی دیار و دڵسۆز بەڕێز (بابان سهركهوت).
ستاییشی هەوڵەکان و خزمەت بە کتێبخانەی کوردی
لە پەراوێزی بەخشینی ئەم خەڵاتەدا، د. گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی بەڕێز بابان سەرکەوت. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم خەڵاتە کەمترین وەفایە بۆ ئەو ماندووبوونە گەورەیەی کە ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا نواندوویەتی، بەتایبەت لە:
-
خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردی: وەک پردێکی پەیوەندی و پشتیوانێکی بەردەوامی کوردانی تاراوگە.
-
دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی: لە ڕێگەی دابینکردن و گەیاندنی سەرچاوە زانستی و ئەدەبییەکان بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و بەبێ بەرامبەر، کە ئەمەش خزمەتێکی مێژووییە بە نەوەکانی داهاتوو
-
ئاواتەخوازین ئەم هەنگاوە ببێتە وزەیەکی نوێ بۆ بەڕێزیان تا زیاتر لە جاران لە خزمەتی هاونیشتمانیان بەردەوام بێت، چ لە ناوەوەی نیشتمان و چ لە دەرەوەی وڵات.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ناوەندی ماڵی کوردانی بەریتانیا
کانوونی دووەمی 2025

