
وەک هەمیشە لە ئەرک و پەرۆشیدا بۆ بەرز نرخاندنی کەسایەتییە خزمەتگوزار و دڵسۆزەکان، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی بەریتانیا، لە ڕێگەی بەڕێز دارا حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوەکەمان، سەردانی بەڕێز حاجی ڕزگاری جەڕاحی کرد.
ئەم سەردانە پەیامێکی ڕوون بوو بۆ دەربڕینی پێزانین و ڕێز بەرامبەر بەو خزمەتە بێشومار و ماندووبوونە پڕ لە جوانییەی کە بەڕێز حاجی ڕزگار پێشکەش بە “شارە حەیاتەکە”ی کردووە. ناوبراو، وەک گوڵێکی هەمیشە گەشاوە و پیاوێکی لێوانلێو لە خزمەت و جوانی بەخشین، نموونەیەکی دیارە کە شایستەی هەموو ڕێز و خۆشەویستییەکە.
ڕێکخراوەکەمان لە ناخی دڵەوە هیوای تەمەنێکی درێژ و تەندروستییەکی باش بۆ بەڕێزیان دەخوازێت و شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە کەسایەتییەکی وا بەنرخ و خەمخۆر لەناو کۆمەڵگەکەماندا هەیە.