ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە ڕۆشنبیرکردنی تاک و کۆمەڵگا

کاشما فاروق، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا
فاکتەرەکانی رۆشنبیرکردنی تاک و کۆمەڵگا زۆرن، بەڵام یەکێک لەو گرنگترین و سەرەکترین فاکتەرانە “ڕاگەیاند”نە، چونکە ئامانج و سیاسەتی راگەیاندن دروست کردنی ڕای گشتیە و لەڕێی کەنالەکانیەوە پەیام دەگەیەنێت و رای گشتی دروست دەکات و هۆشیاری بڵاودەکاتەوە.
رۆژنامەنوسی خاوەن ئیتیک و هۆشیار، رۆڵی یەکەم دەگێڕێت لەراگەیاندن بۆ دروست کردنی کۆمەلگایەکی هۆشیار و تاکێکی تێگەشتوو، واتا هەتا رۆژنامەنوس رۆشنبیر نەبێت ناتوانێت ڕۆشنبیری بڵاوبکاتەوە.
کەنالەکانی ڕاگەیاندن چۆن دەتوانن تاک و کۆمەڵگا رۆشنبیر بکەن؟
دروست کردنی رای گشتی ئامانجی یەکەمی راگەیاندنە، بۆ بەدەست هێنانی ئەم ئامانجەش پێوستی بەپلان و گەیاندنی پەیام و زانیاریە تاوەکو بتوانێت لەسەر بابەتێک هۆشداری بدات و تێگەیشتنێکی گشتی لەسەر ئەو بابەتە دروست بکات، کاتێکیش زانیاریەکان لەڕێی میدیاوە دەگات بە بینەر یان خوێنەر و نووسەر، ئەوا کاری تێدەکات و ژمارەیەک لەو کۆمەلگایە دەبنە خاوەنی رایەکی گشتی و هاوڕا دەبن.
بەلام بیرمان نەچێت کاتێک کۆمەڵگا و تاک رۆشنبیر دەکرێن کە پەیامەکان دروست بن و بۆ بەرژەوەندی شەخسی نەبێت، وە پێوستە رۆژنامەنوس وەک رۆڵی سەرەکی لەو کەناڵە، بەردەوام هەوڵی خۆ رۆشنبیری بدات تاوەکو لەژێر فکری کۆن و دواکەوتی بێتە دەرەوە و پێشکەوتوانە و رۆشنبیرانە کار بکات بۆ دروست کردنی کۆمەڵگایەکی ڕۆشنبیر.
The role of the media in enlightening individuals and society
Kashma Farooq, journalist and member of the Kurdish Intellectuals Organization Media Center in the UK
There are many factors that enlighten individuals and society, but one of the most important factors is the media, because the goal and policy of the media is to create public opinion and convey messages through its channels, create public opinion and spread awareness.
An ethical and conscious journalist plays the first role in the media to create a conscious society and an understanding individual.
How can the media educate individuals and society?
Creating public opinion is the first goal of the media. To achieve this goal, it requires planning and conveying messages and information to warn and create a general understanding on an issue.
However, we must not forget that when society and individuals are enlightened, the messages are correct and not for personal gain, and journalists as the main role of the channel, constantly try to educate themselves to come out of old and backward thinking.