ڕاپۆرت

چالاکوانێک 16 رۆژە دەستگیرکراوە بەهۆی نووسینی کۆمێنتێک

30ی تشرینی یەكەمی 2025، محمەمەد قوربانی چالاكوانی دیاری شاری چەمچەماڵ، ماوەی دوو هەفتەیە دەستگیركراوەو تائیستایش هێزە ئەمنییەكانیش هیچ رونكردنەوەیەكیان بۆ رای گشتی نەداوە، پێویستە دەستبەجێ بە كەفالەت ئازادبكرێت.
رەئوف قوربانی باوكی دەستگیركراوەكە ووتی: كوڕەكەی خۆی چووە بۆ ئاسایش پاشان ئاگاداركراین كە دەستبەسەركراوە بەپێی یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی. جەختیكردەوە “پێییان ووتوم چوارشەمە ئازاد دەكرێ، ئیتر نازانم بۆ ئەمڕۆ ئازادی ناكەن و دەڵێن چوارشەمە”.
باسی لەوەشكرد كە وەك بنەماڵەكەیان نەیان ویستووە هیچ رونكردنەوەیەك لەسەر دەستگیركردنی كورەكەیان بڵاوبكەنەوە، تاكو كەیسەكەی ئاڵۆزتر نەبێت و ئازادبكرێت، بەڵام دوو هەفتەیە تاكو ئێستا ئازاد نەكراوە.
ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، داوادەكات محمەمەد قوربانی كەماوەی دوو هەفتەیە دەستگیركراوەو بەكەفالەت ئازادبكرێت، چونكە ئەو مادەییەی كەپێی دەستبەسەركراوە دەكرێت بەكەفالەتى كەسی تۆمەتبار ئازادبكرێت.
محمەمەد قوربانی، چالاكوانێكی دیاری شاری چەمچەماڵە، بەردەوام لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان پۆستی رەخنەگرانە دەربارەی خراپی خزمەتگوزاری و بارودۆخی گشتی چەمچەماڵ بڵاودەكاتەوە.

An activist has been detained for 16 days for writing a comment

October 30, 2025, Mohammed Qurbani, a prominent activist in Chamchamal, has been detained for two weeks and the security forces have not given any explanation to the public. He should be released on bail immediately.

“His son went to the security forces and we were informed that he had been arrested under the law prohibiting the misuse of communication devices,” said Rauf Qurbani, the father of the detainee. “They told me he would be released on Wednesday. I don’t know why they won’t release him today and say Wednesday,” he said.

He said that as his family did not want to publish any explanation on the arrest of their son, so as not to complicate the case and release, but has not been released for two weeks.

The Kurdish Intellectuals Organization in the UK has called for the release of Mohammed Qurbani, who has been detained for two weeks, on bail.

Mohammed Qurbani, a prominent activist in Chamchamal, constantly posts critical posts on social networks about the poor services and general situation in Chamchamal.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button