
بەداخەوە هەواڵی ناجێگیربوونی باری تەندروستی خاتوو (ئەختەر )خان، دایکی برای بەڕێزمان کاک (گۆڤە ئەحمەد)، سەرۆکی ڕێکخراوەکەمان، لەناخەوە دڵتەنگی کردین، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستی ناجێگیرە و لەنەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە. وەک ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، لەم کات و ساتە سەختەدا، هاوسۆزی و پەرۆشی خۆمان بۆ کاک گۆڤە و خانەوادە بەڕێزەکەی دەردەبڕین و هاوبەشی خەم و نیگەرانیەکانیانین. لە خودای گەورە داواکارین شیفایەکی خێرا و تەندروستییەکی تەواو بە دایکی بەڕێزیان ببەخشێت، تا بە زووترین کات هەواڵی چاکبوونەوەی تەواوەتی ببیستین و سێبەری پڕ لە سۆز و میهرەبانییان بەسەر کاک گۆڤە و خانەوادە بەڕێزەکەیانەوە بەردەوام بێت و تەمەنێکی پڕ بەرەکەتی هەبێت. وەهەروەها لەئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، ئامادەیی خۆمان بۆ برای ئازیزمان کاک گۆڤە و تەواوی خانەوادەکەیان ڕادەگەیێنین، وەک هاوکار و برا، لەم ساتەدا شانبەشانتانین و هاوبەشی خەم و دڵتەنگییەکانتانین. دووبارە لە خوای گەورە داواکارین شیفای دایکی بەڕێزیان و سەرجەم نەخۆشان بدات و تەندروستیی باشیش بۆ هەموولایەک بێت. ئاراس بڵباس سکرتێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد