UK NEWS
هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا و گۆرانکاریی نوێ … ئایا دەبنەوە دۆستی پەنابەران
هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا و گۆرانکاریی نوێ … ئایا دەبنەوە دۆستی پەنابەران
*لە ميژووی هەلبژاردنی بەریتانیا
یەکەمجارە کاندیدی براوە بە جیاوازی ٦ دەنگ بباتەوە. *١٠مانگ دوای هەلبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا حزبی دەسەلاتدار لەیبەر و حزبی ئۆپۆزیسۆن پارتی پارێزگاران کە دووەم هێزە لە پاشەکشەیەکی بەرچاودان
*حزبی ریفۆرم بەهێزترین پارتی سیاسی لەم هەلبژاردنەی شارەوانییەکان و یەک هەلبژاردنی پێشوەختە بۆ کورسیێکی پەرلەمانی بە براوە دەردەکەوێت
*هێزی نەتەوە پەرست و جەماوەری پۆپیلەست لە بەریتانیا بەرەوە دەسەلات هەنگاو دەنێت
*باروۆخی ئابوری و کۆچی بە لێشاوی کۆچ بەران و دارمان یان خاوبونەوەی بازرگانی و زیادکردنی باج نەخشەی سیاسی لە بەریتانیا بەرەوە گۆرانکاریێکی مێژوویی هەنگاو دەنێت.
هێزە تەقلیدیەکان و حزبە کۆنەکان لە پاشەکشەدان.
*ئەو ژینگە ئازادییەی لە بەریتانیا بۆ کەمە نەتەوەکان و پەنابەران لە ئارادایە بەرەو بەرتەسکی دەچێت.
*گۆرینی کەنیسە بە مزگەوت و هاتوو هاوارو بە ئیسلام کردنی بەریتانیا و هەرەشەی جیهادیی و چەندین هەلوێستی هاوشێوە بونە هۆکاری هەلکشانی پارتی نەتەوە پەرست و دژە کۆچبەر.
*هەلوێستێکی هەڵە لەوانەیە سەرکەوتنێکی کەم مەودای هەبێت بەڵام نەخشەی ژیان و ئاسایشی کۆمەلایەتی دەگۆرێت
*گۆرانکاری لە بەریتانیا سەرەتای گۆرانکاری ئەوروپا دەبێت بە ئاراستەی سەنتەر راست و نژادپەرستی
ئاوات مستفی