Uncategorized @kuڕاپۆرت

هێرش کرایە سەر رۆژنامەنووسی پایتەخت میدیا

پێشلکاریەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا بەردەوام پاڵپشتی لە رۆژنامەنوسان دەکات و تەواوی پێشێلکاریەکان تۆمار دەکات و پاشان دەیخاتە روو.

کاشما فاروق، ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، پێوەندی بە رۆژنامەنووس، پێشکەوت خلیل حسێن. پەیامنێری پایتەخت میدیا کرد و باسی لەو هێرشە کرد کە لەکاتی رووماڵ کردن لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رووبەروی بوویەوە.

پێشکەوت بە ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، رایگەیاند: پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،٢٣ی١٠ی٢٠٢٥، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هێرشییان كرده‌ سه‌رمان، ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی ڕووماڵكردنی گواستنەوەی کێشەی هاووڵاتییان لەکەمی خزمەتگوزاری و پیسبوونی ئاو لە گوندی گۆپاڵەی سەر بە ناحیەی بازیان، لە هێرشەکەدا كه‌لوپه‌له‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی پایته‌ختت میدیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و په‌لاماری پایته‌خت درا.

هێرشەکانی لەکاتی تۆمارکردنی راپۆرتەکە وەک بەڵگە بوونی هەیە و ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا ئیدانەی ئەم هێتشە دەکات و ئەم پێشلکاریە دەخەینە بەرچاو بۆ لایەنی پێوەندیدار.

 

Capital Media journalist attacked

Violations against journalists in the Kurdistan Region continue and the Kurdish Intellectuals Organization in the UK continues to support journalists and record all violations and then present them.

Kashma Farooq, member of the Kurdish Intellectuals Organization in the UK, contacts journalist Peshkawt Khalil Hussein. The capital’s reporter told the media about the attack he faced while covering by security forces.

The security forces attacked us this afternoon, Thursday, October 23, 2025, while covering the problems of citizens in the lack of services and water pollution in the village of Gopala in Bazian district, in the attack The media’s journalistic equipment was confiscated and the capital was attacked.

The attacks at the time of the report are evidenced and the Kurdish Intellectuals Organization in the UK condemns this attack and we will bring this violation to the attention of the relevant authorities.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button