UK NEWSپەنابەرانچالاکیڕاپۆرتهەواڵ

نوێنەری ئەنجومەنی ساندوێڵ، خاتوو لۆیس فریت، ستایشی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد دەکات

Sandwell Councillor Lois Frith Praises the Work of the Kurdish Cultural Organisation

 

ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٥، لە بارەگای سەرەکیی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، بەڕێز گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، پێشوازییان لە خاتوو لۆیس فریت (Lois Frith)، نوێنەری ئەنجومەنی شارەوانیی ساندوێڵ و هەماهەنگکاری خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە شانشینی یەکگرتوو کرد. ئەم سەردانە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بنیاتنانی پردی هاریکاریی هاوبەش هەڵدەسەنگێندرێت.

لە دیدارێکدا کە لە کەشێکی گەرم و دۆستانەدا بەڕێوەچوو، خاتوو فریت سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ڕێکخراوەکە کرد. لە نزیکەوە ئاگاداری کار و چالاکییەکان بوو و خۆشحاڵیی خۆی بەو ڕۆحییەتە مرۆڤدۆستانەیەی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوەکە دەربڕی، کە ماندوونەناسانە کار بۆ خزمەتکردنی گشتی و پەرەپێدانی کولتووری دەکەن.

پاشان بەڕێزیان بە یاوەریی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن، سەردانی بەشە جیاوازەکانی ڕێکخراوەکەی کرد و دەستخۆشیی لە شێوازی کارکردن و ڕێکخستنیان کرد. لەم چوارچێوەیەدا، خاتوو فریت بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەکی بۆ ڕێکخراوەکە و سەرجەم پڕۆژەکانی دووپات کردەوە و جەختی لەسەر بەردەوامیی پەیوەندی و سەردانەکانی بۆ ئایندە کردەوە.

یەکێک لە خاڵە جەوهەرییەکانی ئەم سەردانە، پابەندبوونی خاتوو فریت بوو بە ناساندنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد وەک ناوەندێکی پێشەنگ و کارا لە ئاستی ساندوێڵ. هەروەها پێشنیازی کرد کە نوێنەرانی ڕێکخراوەکە ببنە ئەندامی کارا لە ئەنجومەنە ناوخۆییەکانی وێست میدلاندز (West Midlands) تا بتوانن دەنگی ڕەوەندی کورد بە شێوەیەکی فەرمی بگەیەنن و ببنە بەشێک لە بڕیاردان لە ناوچەکەدا.

ئەم سەردانە دەروازەیەکی نوێی بۆ هاریکاریی ستراتیژی لە نێوان ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد و دامەزراوە فەرمییەکانی بەریتانیادا کردەوە.

 

On Tuesday, 29th July 2025, at the main office of the Kurdish Cultural Organisation in the UK, Mr. Gova Ahmad, President of the Kurdish Cultural Organisation, and several members of the Senior Council welcomed Councillor Lois Frith, a representative for Sandwell Council and a coordinator for public services in the United Kingdom. The visit is considered a vital step in strengthening relations and building a bridge of mutual cooperation.

In a meeting held in a warm and friendly atmosphere, Councillor Frith expressed her gratitude and appreciation to the organisation. She observed its activities firsthand and conveyed her admiration for the humanitarian spirit of the Senior Council members, who work tirelessly to serve the public and promote cultural development.

Accompanied by members of the board, Councillor Frith then toured the organisation’s various departments, commending the methods and structure of their work. She pledged her full support and cooperation for the organisation and all its future projects, emphasising her commitment to maintaining ongoing contact and future visits.

One of the key outcomes of the visit was Councillor Frith’s commitment to promoting the Kurdish Cultural Organisation as a leading and effective centre within Sandwell. She also proposed that representatives from the organisation become active members of local councils in the West Midlands, enabling them to formally represent the Kurdish community’s voice and participate in regional decision-making.

This visit opens a new door for strategic collaboration between the Kurdish Cultural Organisation and official UK institutions.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button