UK NEWSپەنابەرانچالاکیهەواڵ

منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆكرد

لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ یەکخستنی تواناکانی ناوخۆ و تاراوگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان (KSC) و ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی (MoU) گشتگیریان واژۆکرد. مەراسیمی واژۆکردنەکە لە کەشێکی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی خاتوو سارا عەبدوللەتیف (سارا ڕەشید)، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و د. گۆڤە ئەحمەد، لێپرسراوی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا بەڕێوەچوو.

 

 

 

 

ئەم ڕێککەوتنە ئامانجی بونیادنانی سەکۆیەکی هاوبەشە بۆ خزمەتکردنی خێزان و گەنجانی کورد لە دەرەوەی وڵات، بە تایبەتی لە بەریتانیا، لە ڕێگەی داڕشتنی پڕۆژەی مەیدانی و پەروەردەیی کە ڕاستەوخۆ دەست بخەنە سەر ئەو کێشە و ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ڕەوەندی کوردی دەبنەوە. یاداشتنامەکە جەخت لەسەر چەندین تەوەری جەوهەری دەکاتەوە، لەوانە: پەرەپێدانی هۆشیاریی خێزانی بۆ ڕێگری لە توندوتیژی، پاراستنی زمانی دایک وەک ناسنامەیەکی نەتەوەیی، و ئاشناکردنی گەنجانی تاراوگە بە کولتووری ڕەسەنی خۆیان لەپاڵ ڕێزگرتن لە یاسا و کولتووری وڵاتی دووەمیان.
لە میانی مەراسیمەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی “گواستنەوەی ئەزموون” کردەوە. منداڵپارێزی کوردستان بە ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆی لە خزمەتکردنی منداڵان و گەنجان، و ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد وەک پردێکی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پێکەوە کاردەکەن بۆ دابینکردنی پسپۆڕ، سەرچاوەی خوێندن، و ئەنجامدانی کۆنفڕانس و وۆرکشۆپی زانستی. ئەم هاوبەشییە هەوڵێکە بۆ ئەوەی ڕەوه‌ندی کوردی لە دەرەوەی وڵات تەنها وەک کۆچبەر نەمێننەوە، بەڵکو وەک نەوەیەکی بەهێز و خاوەن ناسنامە لە کۆمەڵگە نوێیەکانیاندا گەشە بکەن.


Kurdistan Save the Children and Kurdish Intellectuals Organization – UK Sign Strategic MoU

In a significant step toward uniting local and diaspora efforts, Kurdistan Save the Children (KSC) and the Kurdish Intellectuals Organization – UK have signed a comprehensive Memorandum of Understanding (MoU). The signing ceremony took place in an official setting, attended by Ms. Sara Abdulatif (Sara Rashid), President of KSC, and Dr. Gova Ahmed, Head of the Kurdish Intellectuals Organization – UK.

Empowering the Diaspora and Preserving Identity

This agreement aims to establish a joint platform dedicated to serving Kurdish families and youth abroad, particularly in the United Kingdom. By designing field-based and educational projects, the partnership seeks to directly address the unique challenges and obstacles facing the Kurdish diaspora.

The MoU focuses on several core pillars, including:

  • Family Awareness: Raising awareness to prevent domestic violence and promote healthy family dynamics.

  • Cultural Identity: Preserving the mother tongue as a cornerstone of national identity.

  • Integration and Heritage: Familiarizing youth in the diaspora with their original culture while promoting respect for the laws and traditions of their host countries.

A Bridge of Expertise

During the ceremony, both parties emphasized the importance of “knowledge transfer.” KSC will contribute its rich experience in child and youth services, while the Kurdish Intellectuals Organization will act as a bridge to the international community. Together, they will provide experts, educational resources, and organize scientific conferences and workshops.

This partnership represents a concerted effort to ensure that the Kurdish diaspora thrives—not merely as migrants, but as a strong, empowered generation

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button