لە شاری سلێمانی، هێرش دەکرێتە سەر پایتەخت میدیا

پێشلکاریەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا بەردەوام پاڵپشتی لە رۆژنامەنوسان دەکات و تەواوی پێشێلکاریەکان تۆمار دەکات و پاشان دەیخاتە روو.
ئەمرۆ، ١٣ی١ی٢٠٢٦، لە شاری سلێمانی، لەبەردەم دادگای ئاسایشی سلێمانی، هێرش کرایە سەر تیمی پایتەخت میدیا.
پایتەخت میدیا، میدیایەکی کوردیە و لە باشووری کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی کارەکانی ئەنجام دەدات و لە پۆستێکی میدیاکەیان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەمرۆ لەبەردەم دادگای ئاسایشی سلێمانی بەر هێرشی هێزە ئەمنیەکان دەکەون و ڕێگری لەکارکردنیان دەکەن و کەل و پەلە رۆژنامەنووسیەکانیان لێ وەردەگرێت.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا ئیدانەی ئەم بەردەوام هێرش و پێشێلکاریانە دەکات و بە مەترسی لەسەر کاری رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان و نەبونی ئازادی رادەربرین، نیشانی دەدات.
In Sulaimani, the capital of Media was attacked
Violations against journalists in the Kurdistan Region continue and the Kurdish Intellectuals Organization in the UK continues to support journalists and record all violations and then present them.
Today, January 13, 2026, in front of the Sulaimani Security Court, the team of Capital Media was attacked.
Paytakht Media, a Kurdish media outlet operating in South Kurdistan, was attacked by security forces in front of the Sulaimani Security Court today.
The Kurdish Intellectuals Organization in the UK condemns these continuous attacks and violations and describes them as a threat to journalism in the Kurdistan Region and the lack of freedom of expression.

