لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان

”کاشما فاروق، رۆژنامەنووس و ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا”.
مەترسیەکان بەرامبەر بە ژنانی رۆژنامەنووس لە باشوری کوردستان بەرەو زیاد بوون دەڕۆن.
لەماوەی حکومرانی دەسەڵاتی کوردی ١٢ ئافرەتی رۆژنامەنووس تیرۆر کراون و سالانە ئەو ئامارانەی کە بڵاودەکرێتەوە سەبارەت بە پێشێلکاریەکان، ئافرەتان بەرێژەی سەدا ١٠یان بەردەکەوێت لەرووی هێرش و توندوتیژیەکان کە رووبەرویان دەبێتەوە.
بەپێ ئاماری پێشێلکاریەکان بەرامبەر بە ئافرەتان لە ساڵی ٢٠٢٣، ٣٠ ئافرەت بەتۆمەتی نامووس کوژراون، لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠٢٤ ژمارەکە بەرز بۆتەوە بۆ ٥٠ بۆ ٦٠ ئافرەت کە کوژراون.
ژینگەی باشوری کوردستان یەکێکە لە ژینگە سەختەکان بۆ گەشە سەندن و بەرەو پێش چونی ئافرەتان، بەتایبەت ئافرەتانی رۆژنامەنووس کە لەلایەن کۆمەڵگا و دەسەڵاتەوە بەردەوام رووبەروی هێرشی دەروونی یان جەستەی دەبنەوە.
کاتێک ڕۆژنامەنووس پیشەییانە دەست بخاتەسەر گەندەڵییەکی حزبێک ئەوە حزبەکە بەهێزەوە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسەکە دەبێتەوە، هێشتا بۆ کۆمەڵگە نامۆیە ژن ڕۆژنامەنووس بێت، چونکە نەگەیشتووینەتە ئەو ئاستە بەرزە کە تێیان بگەیەنین ژنان مافی ئەوەیان هەیە لەو بوارە کار بکەن و گەشە بکەن.
ژمارەی حیزبەکان لە کوردستان بەرووزیاد بوون دەرۆن، کاتێک ڕۆژنامەنووس پیشەییانە دەست بخاتەسەر گەندەڵییەکی حزبێک ئەوە حزبەکە بەهێزەوە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسەکە دەبێتەوە چ هێزی سەربازی بێت یان هێزی میدیا، وە هێشتا بۆ کۆمەڵگە نامۆیە ژن ڕۆژنامەنووس بێت، چونکە نەگەیشتووینەتە ئەو ئاستە بەرزە کە تێیان بگەیەنین ژنان مافی ئەوەیان هەیە لەو بوارە کار بکەن و گەشە بکەن.
