
با بەریتانیا لێبوردنی گشتی ڕابگەیەنێت ئەواتیش دەخوازم وەک چۆن شاژنی بەریتانیا لێبوردەیی نواند و بەشێکی زۆر لە پەنابەران جوابیان وەرگرت .
📍لەم ماوەدا چاوم بە وەزیری ناوخۆ دەکەوێت و بەشێک لەبەرپرسانی بەریتانی لە پەرلەمان ئەم پێشنیارە دەخەمە ڕوو .
بۆیە پێشنیار دەکەم پاشای مەزن شا چارلس لێبوردنی گشتی ڕابگەیەنێت و مافی مانەوە بدات بە هەموان وە دەتوانێ مەرج دابنێ و جوابی پێنج سالی بداتە سەرجەم پەنابەران .
✅ مەرجەکان
– مافی وەرگرتنی هیچ سەپۆرتی ماددیی نەبێت
– خۆی خانوو بگرێت .
– ئیشی سپی بکات .
– پارەی نەخۆشخانە بدات .
– کێشەو مەحکەمەو گرتنی نەبوبێت .
– کارێکتەری باش بێت و کاری خۆبەخشی کردبێت لە ڕێکخراوەکان .
– سود مەندبێت بۆ بەریتانیا
با بەریتانیا پاشا چارلس مافی دۆزینەوەی لێبوردنی گشتی (Residency / Asylum / Immigration Status) ڕابگەیەنێت.
ئەو کارە تەنها لە دەستەی حکومەتی UK و بە تایبەتی Home Office ـە.
لەوانەیە پاشامان بتوانێ لە بابەتی خۆبەخشی و بوارە مرۆڤییەکان داخڵبێت، بەڵام بەڕێوەبردنی پەنابەرایەتی و رەزامەندی نیشتەجێبوون هەمووی یاسایی حکومەتە بەلام دەتوانێ پێشنیاربکات بۆ حکومەتی ولاتەکەی .
🌐 پێشنیاری گشتی بۆ یاسای “ڕێگەدان بە مانەوە” بۆ پەنابەران لە بەریتانیا
(The Five-Year Conditional Residency Proposal)
سەرچاوە: پێشکەشکردنی سیستەمێکی نوێ بۆ ڕێگەدان و هاوکاری لەگەڵ پەنابەران بەریتانیا، بە مەرج و ڕێگەیی دیاریکراو، بۆ دابینکردنی جێگیرکردنی درێژخایەن و باشترکردنی تێکەڵبوون بە کۆمەڵگای بەریتانی .
⸻
🎯 ئامانج
دابینکردنی ڕێگایەکی ڕوون، یاسایی و جیاواز بۆ پەنابەران بۆ وەرگرتنی مانەوەی پێنج ساڵ بە پەیوەنی کردار و بەڕێوەبردن، کاری سپی و چالاکی کۆمەڵایەتی.و خزمەتکردن .
⸻
📝 ئەو مەرجانەی پێشنیاری بۆ دەکەم
1.وەرگرتنی هیچ سەپۆرتی مادی لە حکومەت نەبێت.
پەنابەر دەبێت خۆی توانای سەرپەرشتی مادی هەبێت و لە سیستەمەکانی بەتایبەتی (Universal Credit, Housing Support…) بەکارهێنەر نەبێت.
2.خانووی خۆی بگرێت یان جێگەی نیشتەجێبوونی تایبەتی هەبێت.
دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی جێگیر و نزیکبوون لە قەبارەی کەسایەتی بێ پەیوەندی بە یارمەتیدانی حکومەت.
3.کارکردنی سپی/گۆڕانکاری (skilled work)
پەنابەر دەبێت لەو بواری کاردا ببێت کە هەوڵی زیادکردنی باج، هاندانی بازاڕی کار و کەمتر بوونی بار بۆ حکومەت بدات.
4.پارەی نەخۆشخانە بدات (NHS Contribution)
وەک لایسێنسێکی مانەوەی پێنج ساڵە، پەنابەر دەبێت بڕێکی دیاریکراوی سالانە بەهۆی بەکارهێنانی سیستمە نەخۆشخانەیییەکانی بەریتانیا بپارێزێت.
5.نەبوونی هیچ تاوان، دادگا و گرفتە یاسایی
هەر کەسێک لە ماوەکەدا تاوانی جیدی یان گرفتە قەدەغەکراوە یاسایی هەبێت .
6.کاری خۆبەخشی و بەشداریکردن لە ڕێکخراوەکان
بەشداریکردن لە کۆمێڵەکاری، خۆبەخشی و چالاکی جێگیرکردن بۆ پشتگیری تێکەڵبوون لە ناو کۆمەڵگا.
⸻
⏳ ئەنجام
گۆڤە ئەحمەد سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد / ناوەندی پەنابەریی ماڵی کوردانی بەریتانیا ئەم پێشنیارە پێشکەش دەکات بە پاشای شانشینی یەگگرتویی بەریتانیا و حکومەتی دەسەلات .
پێشنیار دەکات کە هەر پەنابەرێک کە پێنج ساڵ لەم مەرجانە تێدابێت ،
مافی مانەوەی یاسایی، کار و ڕێزیدەنس وەربگرێت، و دواتر لە ماوەیەکی دیاریکراودا بچێتە پڕۆسەی نیشتیمانیبوون. نەک بیست سال تەنها پێنج سال بێت دوای وەرگرتنی پێنج سال بیکاتە ئیندفنێت و پاشان بیکاتە جنسیەی بەریتانیا .
گۆڤە ئەحمەد
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ناوەندی پەنابەری ماڵی کوردانی بەریتانیا .
17 /11/2025
بەریتانیا

