پەنابەرانڤیدیۆهونەر و ڕۆشنبیری

شیعری دوایین جاره‌ی هاشم چه‌مخارا

شیعری “دوایین جارە” لە قەڵەمی هاشم چەمخارا،  ڕێگای ئازارێكه‌ کە نەك تەنها شاعیر، بەڵکو هەموو ڕەگەزێکی کورد بە قووڵی هەستی پێکردووە. ئەم شیعرە نموونەیەکی بێ هاوتایە لە ئەدەبی خەمناکی کوردیدا کە بە زمانێکی سادە باسی ترسی کۆچ و جیابوونەوە دەکات. شاعیر لە هەمان دەستپێکەوە ڕوونی دەکاتەوە کە ئەمە “دوایین جارە”، ئەم دووبارەکردنەوەیە نابێت بە ساکار سەیر بکرێت، بەڵکو وەک کۆدێكی بە هێزە کە بەردەوام خوێنەر بە یادی جیابوونەوەیەکی دڵتەزێن دەهێنێتەوە كایه‌، یەکێک لە گەورەترین بابەتەکانی ئەم شیعرە، ئازارو خەمی دایکە کە شاعیر بە شێوەیەکی زۆر دڵسۆزانە ئەو دۆخە دەردەخات کە دایک چۆن بە جیابوونەوەی کوڕەکەی دەگرێت.

شاعیر بە شارەزایی “دوایین جارە”ی دووبارە دەکاتەوە کە جەختکردنەوەیەکی بەهێزە لەسەر بابەتەکە و ڕیتمێکی مۆسیقی بە شیعرەکە دەبەخشێت و هەستی پڕشنگداری زیاتر درووست دەکات. پەپرسیاری گه‌وره‌ی “خودا چی بکەم؟ خودا چی بکەم؟” ده‌رخه‌ری بێچارەیی شاعیرە کە لەبەردەم ئەو دۆخە ناخۆشەدا خۆی بێهێز و بێ توانا ده‌رده‌خات . چەمخارا بە زمانێکی ساکار و نزیک لە زمانی ڕۆژانە شیعرەکەی نووسیوە بەڵام ئەمە بە مانای کەمی کاریگەری ئەدەبی نییە، بەڵکو زیاتر خوێنەر نزیک دەکاتەوە و ئەو ده‌ردە گشتییە دەگەیەنێت کە هەموو کەسێک دەتوانێت هەستی پێبکات، كه‌ ئه‌ویش ده‌ردی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌ .

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button