شوان عادل، رۆژنامەنوس، لەڕێی ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد باس لە دەستگیرکردنەکەی دەکات

پێشلکاریەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا بەردەوام پاڵپشتی لە رۆژنامەنوسان دەکات و تەواوی پێشێلکاریەکان تۆمار دەکات و پاشان دەیخاتە روو.
کاشما فاروق، ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، پێوەندی بە رۆژنامەنووس و نەڕێوبەری کەناڵی ئێن ئارتی، شوان عادل. کرد و باسی لەهۆکاری دەستگیرکردنەکەی کرد.
ئەمرۆ، لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، رۆژنامەنووس و نەڕێوبەری کەناڵی ئێن ئارتی، شوان عادل، دەستگیردەکرێت و دوای چەند کاتژمێرێک بەکەفالەت ئازاد دەکرێت.
شوان عادل، لەڕێی ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، باس لە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی دەکات و دەڵێت: دەستگیرکردنەکەم بەپێی مادەی ٩ی یاسای رۆژنامەگەری کوردی ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧، بوو.
دەشڵێت: هەرچەندە بەپێی ئەو یاسایە نابێت رۆژنامەنووس زیندانی بکرێت، بەڵام من بریاری زیندانی کردنم بۆ دەرچوو و وە راگرتنم لەزیندان بۆ ماوەی دوو هەفتە، بەڵام دوای دەستگیرکردنم و لەدوای چەند کاتژمێر بە کەفالەت ئازادکرام.
ئاماژەی بەوە کرد کە لەسەر سکاڵای دەستگای باڵای ئەیلولی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستگیرکرام، وە ئەوەی سەیر بوو لامان کە هەمان جۆری سکاڵام لێ کراوە لەلایەن پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، واتا دوو سکاڵا لەلایەن دوو لایەنی جیاواز لەسەر یەک کەیس، وە لەرووی یاساییەوە نابێت لەسەر یەک دۆسیە دوو سکاڵا هەبێت واتا نابێت دووجار بچیتە بەردەم دادگا لەسەر یەک کەیس.
ڕاشیگەیاند: هۆکاری سکاڵاکەش دەگەرێتەوە بۆ بەرنامەیەکی ئێن ئارتی، کە بەرنامەکە ناوی بەرنامەی سەکۆ بوو و لە ساڵی ٢٠١٩ تەوەرێکمان هەبوو وە کەسێک کە هاوڵاتی بوو وە ئێمە بەرپرس نەبووین لەقسەکانی، لەبەرنامەکە قسەی کرد و رەخنەی گرت لە حکومرانانی کوردستان، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ حیزب و لایەنێک بهێنێت، بەڵام ئەو دوو لایەنە بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێمەی تۆمەتبار کرد و سکاڵای لێکردین.
شوان عادل، لەرێی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا داواکاریەک پێشکەش دەکات و دەڵێت: داوا دەکەین لەرووی یاساییە مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت، نەک لەرێی فشارەوە چونکە ئێمە بۆ سکاڵاکان بەڵگەمان هەیە بەڵام بەهۆی فشارەوە بەڵگەکانمان رەت دەکرێتەوە، وە زیاد لە ٣٥ سکاڵامان لەسەر هەیە و من بەردەوام بۆ سکالاکان ئامادەی دادگا بوم بەڵام بەهۆی فشارە مادی و وە جەستەیەکان بۆتە رێگر لەبەرگریی کردن لەخۆمان.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا ئیدانەی ئەم بەردەوام هێرش و پێشێلکاریانە دەکات و بە مەترسی لەسەر کاری رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان و نەبونی ئازادی رادەربرین، نیشانی دەدات.
Shuan Adel, a journalist, talks about his arrest through the Kurdish Intellectuals Organization
Violations against journalists in the Kurdistan Region continue and the Kurdish Intellectuals Organization in the UK continues to support journalists and record all violations and then present them.
Kashma Farooq, a member of the Kurdish Intellectuals Organization in the UK, contacted NRT journalist and director Shuan Adel. He explained the reason for his arrest.
NRT journalist Shuan Adel was arrested in Erbil today and released on bail after several hours.
Shuan Adel, through the Kurdish Intellectuals Organization in the UK, explained the reason for his arrest: “My arrest was in accordance with Article 9 of the Kurdish Journalism Law No. 35 of 2007.
“Although according to the law, journalists should not be imprisoned, I was sentenced to two weeks in prison, but was released on bail after several hours of arrest.
He said that he was arrested on the complaint of the September High Commission of the Kurdistan Democratic Party (KDP), and what was strange to us was that I was subjected to the same complaint by veteran Peshmergas.
He said: The reason for the complaint is due to an NRT program, which was called the platform program and in 2019 we had a topic and someone who was a citizen and we were not responsible for his words.
Shuan Adel, through the Kurdish Intellectuals Organization in the UK, said: “We demand that we be dealt with legally, not through pressure because we have evidence for the complaints but our evidence is rejected because of pressure.
The Kurdish Intellectuals Organization in the UK condemns these continuous attacks and violations and describes them as a threat to journalism in the Kurdistan Region and the lack of freedom of expression.
