UK NEWSپەنابەرانچالاکیفەرهەنگ و کەلتوورهەواڵهونەر و ڕۆشنبیری

شاندێکی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد سەردانی سەندیکای هونەرمەندانی سلێمانییان کرد

سلێمانی –

بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە فەرهەنگی و هونەرییەکان و گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەی هاوبەش، شاندێکی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ( گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراو، و بە یاوەریی بەڕێز دارا حەسەن )، ئەندامی ئەنجومەنی باڵا، سەردانی بارەگای لقی سلێمانیی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێز نیاز نووری، سەرۆکی سەندیکا، پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.


لە دیدارێکی دۆستانەدا، هەردوولا بەوردی گفتوگۆیان لەبارەی چەندین چالاکیی گرنگی فەرهەنگی و کلتوری کرد، بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی کە ئاراستەی ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە دەکرێن و دەبنە مایەی خزمەتێکی مەزن بە ناسنامە و کلتوری کوردی لە دەرەوەی وڵات. هەروەها، باس لە ئەنجامدانی چەندین کاری هونەریی هاوبەش کرا کە ئامانج لێی خزمەتکردنە بە بزووتنەوەی هونەریی کوردستان.

لای خۆیەوە، بەڕێز نیاز نووری، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئەم سەردانە، دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کرد و هەوڵەکانیانی بەرز نرخاند. ناوبراو پشتیوانیی تەواوی سەندیکای بۆ سەرخستنی پڕۆژە هاوبەشەکان دووپات کردەوە و سوپاسی شاندە میوانەکەی کرد بۆ ئەم دەستپێشخەرییە گرنگە.

…کۆتایی دیدارەکەدا، وەک ڕێزگرتنێک لە هەوڵ و ماندووبوونە بەردەوامەکانی لە خزمەتکردن بە هونەر و هونەرمەندانی کوردستان، لۆگۆی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوەکەوە پێشکەش بە بەڕێز نیاز نووری کرا.

هەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی ئەم جۆرە دیدارانە و فراوانکردنی زیاتری ئاسۆی هاوکارییەکانیان کردەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری بواری فەرهەنگ و هونەری کوردی.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button