UK NEWSUncategorized @kuپەنابەرانمێژوو جوگرافیا

شاندێکی باڵای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەردانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردیان کرد

وێست برۆمیچ، بەریتانیا-
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بارەگای سەرەکیی خۆی لە شاری وێست برۆمیچ، بە گەرمی پێشوازی لە شاندێکی باڵای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کرد کە لە ئەوروپاوە سەردانیان کردبوون.

شاندی میوان پێکهاتبوون لە بەڕێزان: هەڤاڵ عومەر (هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی)، هەڤاڵ پەیمان، دکتۆر مەریوان، دکتۆرە سروە و هەڤاڵ عەلی. شاندەکە لەلایەن بەڕێزان گۆڤە ئەحمەد (سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد)، ئاراس بلباس (سکرتێری ڕێکخراو)، و مامۆستا بەکر (بەرپرسی ناوەندی کۆمەڵایەتیی ڕێکخراو) پێشوازییان لێکرا.

گرنگیی پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی و ئازادی

لە دیدارێکی گەرم و دۆستانەدا، گفتوگۆیەکی تێروتەسەل دەربارەی دۆخی گشتیی کوردستان و گرنگیی یەکڕیزیی نەتەوەیی کرا. هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پشتگیریکردنی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان کردەوە و بە ئەرکێکی نیشتمانیی تەواوی گەلی کوردیان لە قەڵەم دا.

هاوکات، تیشک خرایە سەر پێویستیی پشتیوانیکردن لە کەمپەینەکانی ئازادیی بەڕێزان عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەڵاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و سەرجەم زیندانیانی سیاسی. لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆڵی کوردانی تاراوگە لە پشتیوانیکردنی ئەم هەوڵانە بە زۆر گرنگ وەسف کرا و خەباتی نیشتمانی و نەتەوەیی وەک ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکی کورد پێناسە کرا.

پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش

شاندی میوان دەستخۆشییان لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کرد و ڕۆڵی ڕێکخراوەکەیان وەک ناوەندێکی بێلایەن بۆ پەرەپێدانی هۆشیاریی تاکی کورد و گەشەپێدانی کۆمەڵگای کوردی بەرز نرخاند.

لەلایەن خۆیەوە، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەکی هاوبەش لە داهاتوودا دەربڕی، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کۆمەڵگای کوردی لە بەریتانیا.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، شاندی تەڤگەری ئازادی سوپاسی میوانداری و پێشوازییە گەرمەکەی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردیان کرد.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button