چالاکی

شاندی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا چاوی بە نوێنەری یونسکۆ کەوت .

لە درێژەی چالاکییەکانیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥، شاندی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا بە سەرۆکایەتی بەڕێز گۆڤە ئەحمەد، سەردانی خاتوو شەیما، بەرپرسی کاروباری یونسکۆی کرد.
لەم دیدارەدا، لایەنەکان گفتوگۆیان لەسەر چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە چالاکی پێکەوەیی و هەماهەنگی نێوان رێکخراوەکەیان و رێکخراوی یونسکۆ ئەنجامدا. خاتوو شەیما بەگەرمی پێشوازی لە شاندی میوان کرد و ئامادەیی خۆی بۆ هەر هاوکارییەک دەربڕی کە بتوانێت کەلەپووری کوردی بباتە ئاستی جیهانی.
بەڕێز گۆڤە ئەحمەد لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: “لە ڕووی کولتوورییەوە، کوردستان خاوەنی میراتێکی دەوڵەمەندە کە شایەنی ناساندنە لە ئاستی جیهانیدا. هاوکاری لەگەڵ یونسکۆ دەرفەتێکی زێڕینمان پێدەبەخشێت بۆ پاراستن و بڵاوکردنەوەی ئەم کەلەپوورە.”
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا لەسەر داڕشتنی پلانێکی هەماهەنگی دوولایه‌نه‌ ڕێککەوتن، کە چەندین چالاکی کولتووری و هونەری لەخۆ دەگرێت.
ئەم دیدارە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ بۆ ناساندنی کولتوور و شارستانییەتی کوردی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button