UK NEWSUncategorized @kuپەنابەرانجیهانمێژوو جوگرافیاهەواڵهونەر و ڕۆشنبیری

شانازییەکی نیشتیمانی و دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ نەتەوەی کورد

شانازییەکی نیشتیمانی و دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ نەتەوەی کورد

لە ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، بە شانازییەکی زۆرەوە و دڵێکی پڕ لە خۆشی و سەرفرازییەوە، گەرمترین پیرۆزباییەکانمان پێشکەش دەکەین بە بەڕێز کاک سەرباز بەرزنجی، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک دەستەی سەرۆکایەتی بیرمەندان و زانایانی پارتی کرێکارانی بەریتانیا و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و حکومەتی لەیبە.

ئەم پێگە بەرزە تەنها شانازییەک نییە بۆ بەڕێزتان، بەڵکو سەرفرازی و شکۆمەندییەکی گەورەیە بۆ هەموو کوردێکی ڕێزدار و بەڕێز لە هەموو جیهان، ئەم دەستکەوتە مێژووییە دەریدەخات کە نەتەوەی کوردیش خاوەنی کەسایەتی و توانا و لێهاتوویی بەرچاوە لە بواری سیاسەت و کاروباری نێودەوڵەتیدا، بەڕێز سەرباز بەرزنجی، بە توانا و شارەزایی و دڵسۆزی و ماندووبوونی بێ وچانی خۆیان، توانیویانە ئەم پلەیە بە دەست بهێنن و متمانەی یەکێک لە گەورەترین پارتە سیاسییەکانی جیهان بەدەست بێنن.

هەڵبژاردنی بەڕێزتان بۆ ئەم پێگە گرنگە، نیشانەیەکی ڕوونی متمانەی زۆرە لەلایەن پارتی کرێکاران و حکومەتی لەیبە و خەڵکی بەریتانیاوە، کە باوەڕیان بە توانا و لێهاتوویی بەڕێزتان هەیە. ئەم متمانەیە بەرهەمی ساڵانێکی دوور و درێژی کارکردن، ماندوبوون، دروستی، دڵسۆزی، و خزمەتگوزاری بێ لەبەرچاوگرتنی سوود و بەرژەوەندی کەسییە. لە ڕاستیدا، ئەم دەستکەوتە تەنها سەرکەوتنی کەسییی بەڕێز سەرباز بەرزنجی نییە، بەڵکو سەرکەوتنێکی نیشتیمانییە، سەرکەوتنێکە بۆ هەموو کوردێک کە بە شانازییەوە دەڵێت ئەم کەسە کوردە و ناوی نەتەوەی من بەرز دەکاتەوە.

هیوادارین کە لەم پێگە نوێیەدا، بەڕێز سەرباز بەرزنجی بتوانن خزمەتی گەورەتر بکەن بۆ کۆمەڵگەی بەریتانیا بە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و بیروڕای دروست و کاریگەر، هەروەها بۆ نەتەوەی کورد بە بەرزکردنەوەی ناوی کورد و نواندنی باشترین ڕووی نەتەوەکەمان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، جارێکی دیکە گەرمترین پیرۆزباییەکانمان پێشکەش دەکەین و هیوادارین لەم ڕێگەیەدا سەرکەوتووتر بن و بەردەوام بن لەسەر هەمان ڕێگەی خزمەتگوزاری، دروستی، و دڵسۆزی. تۆ شانازی کوردیت، و ئێمە شانازی بە تۆوە دەکەین.

گۆڤە ئەحمەد
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا

10-12-2025

 

“کە کوردێک سەرکەوتوو بێت، هەموو کورد سەرکەوتوون.”

 

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button