UK NEWSپەنابەرانچالاکیژنان و پەرەپێدانهەواڵهونەر و ڕۆشنبیریوتار و بابەت

سکرتێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیران: حکومەت بەرپرسیارە لە تاوانەکان بەهۆی نەبوونی سەروەریی یاسا

لە خۆپیشاندانێکدا، ئاراس بڵباس ئۆباڵی توندوتیژییەکان دەخاتە ئەستۆی حکومەت

بەڕێز ئاراس بڵباس، سکرتێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، لەشاری بێرمینگهام بەشداری لە خۆپیشاندانێکدا کرد، کەدژی نەبوونی یاسا و توندوتیژی و کوشتنی ژنان ‎لە لەلایەن (ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی)ـیەوە ڕێکخرابوو.

خۆپیشاندانەکە هاوکات ئیدانەی شەهیدکردنی هاوڵاتی (حەسەن ڕەحمانی)یان کرد، کە لە خۆپیشاندانێکی جەماوەریدا لە دەڤەری وەرتێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شەهید کرا.

لە وتەیەکیدا لە میانی خۆپیشاندانەکە، بەڕێز ئاراس بڵباس ئاماژەی بەوە کرد کە هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی کوشتن و توندوتیژییەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەروەرنەبوونی یاسا. ناوبراو ڕایگەیاند: “کاتێک بۆشایی یاسایی هەبوو، دەرگا لەبەردەم هەموو جۆرە تاوانێکدا دەکرێتەوە و شیرازەی کۆمەڵگە تێکدەچێت.”

سکرتێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیران، ئۆباڵی سەرجەم ئەو تاوانانەشی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گەڕاندەوە بۆ حکومەت و دەسەڵات، کە بەهۆی شکستخواردنی لە دابینکردنی دادپەروەری و سەروەرکردنی یاسادا، بووەتە هۆکاری ئەم دۆخە مەترسیدارە.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button