پەروەردەییپەنابەرانچالاکیزمانژنان و پەرەپێدانفەرهەنگ و کەلتوورفێربوون و تەكنەلۆژیاهونەر و ڕۆشنبیری

سکرتێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بەشداری لە یەکەمین کۆڕبەندی زمانی کوردی لە لەندەن کرد

لەندەن: ڕۆژی ٢٠٢٥/١٠/٥ بەڕێز ئاراس بڵباس، سکرتێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ڕێکخراوی “کانگا” (Kanga Learning)، بەشداری لە “یەکەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی زمانی کوردی” لە شاری لەندەن کرد.

کۆڕبەندەکە، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک پسپۆڕ و شارەزای بواری زمان و پەروەردە لە کوردستان و ئەوروپاوە بەڕێوەچوو، چەندین تەوەرەی گرنگی لەخۆگرتبوو، لەوانە: ئاڵنگارییەکانی بەردەم زمانی ستانداردی کوردی، ڕۆڵی تەکنەلۆژیای سەردەم و زیرەکیی دەستکرد لە خزمەتکردنی زماندا، هەروەها بایەخدان بە فێرکردنی زمانی دایک بە نەوەی نوێی کورد لە تاراوگە.

بەشداریی بەڕێز ئاراس بڵباس لەم کۆڕبەندەدا وەک نوێنەری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، جەختکردنەوەیە لەسەر گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان ڕێکخراوە کوردییەکان بۆ پاراستن و پێشخستنی زمان و کەلتووری کوردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی زیاتر بۆ ڕێکخراوی “کانگا” و کار و چالاکییە بەنرخەکانیان دەخوازین.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button