دیدارێکی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگە
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا و کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز ، سهرۆكی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا سەردانی بارەگای کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوزی کرد و لەلایەن سەرۆک، جێگر و ئەندامانی کۆمەڵەکەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا، هەردوولا چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە ژینگەی کوردستانیان خستە بەر باس و گفتوگۆ. بەتایبەت تیشک خرایە سەر چەندین چالاکی هاوبەش کە لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێن بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان.
هەردوو لایەن ڕێککەوتن لەسەر دارشتنی پلانێکی هاوبەش بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە گرنگی پاراستنی ژینگە. هەروەها بڕیاردرا زنجیرەیەک کۆڕ و سیمینار لە داهاتوودا ڕێکبخرێن و چەندین پڕۆژەی هاوبەشی پراکتیکی جێبەجێ بکرێن، کە بێگومانڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە پاراستنی سروشتی جوانی کوردستان بۆ نەوەکانی داهاتوو.