دیداری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا لەگەڵ د.کەیوان ئازاد
ئەمڕۆ (چوارشەممە، ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥ز) وەفدێک لە ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا بهشانازییهكی زۆرهوه ههستان به سەردانکردنی پڕۆفیسۆر د. کەیوان ئازاد ئەنوەر، یەکێک لە گەورەترین مێژوونووسان و زانایانی کوردستان لە ماڵی خۆی لە شاری سولهیمانی.
لهلایهن پڕۆفیسۆری ماندوونهناس پێشوازییهكی گهرم و شاهانهیی له وهفدی ناوبراو كرا ، لەگەڵ گفتوگۆی فراوان لەسەر کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەمان، وەهەروەها بینینی کتێبخانە دەوڵەمەندەکەی و وەرگرتنی دوایین بەرهەمەکانی، دیدارێکی زۆر بەسوود و لەبیرنەکراو بوو بۆ هەموو ئەندامانی وەفدەکەمان.
لەم دیدارە بەنرخەدا گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک بابەتی گرنگی مێژوویی و زانستی و کولتووری کرا، به تایبەتی لە بواری میژوونووسی و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی. هەروەها بۆچوونی زانستی پڕۆفیسۆر لەسەر ڕۆڵی ڕێکخراوەکان لە پارێزگاری لە کولتوور و زمانی کوردی، پڕۆفیسۆر ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری لە پڕۆژە و پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوەکەمان.
به ناوی هەموو ئەندامانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیاوە، سوپاسی بێسنووری پ.د. کەیوان ئازاد دەکەین بۆ ئەم میوانداری گەرمە و ئومێدەوارین ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوام بن.