UK NEWSپەنابەرانچالاکیفەرهەنگ و کەلتوورهەواڵ

دیداری بەڕێز گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، لەگەڵ بەڕێز، عەبدوڵای مەلا نوری

لە قۆناغێکی چارەنووسسازدا کە هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی هەستیاری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا نەخوازراودا تێدەپەڕێت، گفتوگۆی نێوان ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان و کەسایەتییە سیاسییە خاوەن دیدگاکان، دەبێتە پێویستییەکی حەتمی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان.

لەم سۆنگەیەوە، دیدارێکی دۆستانە لەنێوان بەڕێز گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، و بەڕێز عەبدوڵای مەلا نوری، کەسایەتیی سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان، ئەنجام درا.

هەر لەگفتوگۆکەدا، باس لەپرسە هەنووکەییەکانی دیکە کرا، وەک قەیرانی دواکەوتنی مووچە و دۆسیەی گیراوانی بادینان، کە وەک بەشێک لە دەرهاویشتەکانی دۆخە گشتییەکە خرایە ڕوو.

لە دیدارەکەدا، بەڕێز عەبدوڵای مەلا نوری، بەکورتی تیشک خستە سەر ناوەڕۆکی کتێبی (مەشخەڵ)، کە نوێترین بەرهەمی فیکریی بەڕێز عەبدوڵای مەلا نوری یە. ئەم کتێبە کە بە شیکاریەکی ورد و پڕ لە وردەکاری، قووڵ دەبێتەوە بەنێو ڕیشەی ئاڵۆزیە سیاسییەکانی هەرێمدا و نەخشەڕێگایەک بۆ هەنگاوەکانی چارەسەری پێشنیاز دەکات،
لە کۆتاییدا، وەک هەنگاوێکی کردەیی بۆ فراوانکردنی پانتایی گفتوگۆکەدا، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ئامادەیی تەواوی ڕێکخراوەکەی نیشان دا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لە کاتی سەردانی بەڕێز عەبدوڵای مەلا نوری بۆ وڵاتی بەریتانیا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی چالاکیی هاوبەشی ڕۆشنبیری و هزری لە وڵاتی بەریتانیا و ناوچەکە بەگشتی، بە ئامانجی گواستنەوەی ئەم دیالۆگە بنیاتنەرانە بۆ پانتاییەکی فراوانتر و خزمەتکردن بە ڕەوەندی کوردی.

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button