UK NEWSUncategorized @kuپەنابەرانژنان و پەرەپێدانفەرهەنگ و کەلتوور

دوو ڕێکخراوی ئەفریقی بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان گەلانی ئەفریقا و گەلی کورد سەردانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردیان کرد

ئەمڕۆ، دووشەمە ١١ی ئابی ٢٠٢٥، لە ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، بەڕێز گۆڤە ئەحمەد (سەرۆکی ڕێکخراو) و مامۆستا بەکر ماوەتی (ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و بەرپرسی ناوەندی کۆمەڵایەتی) پێشوازیەکی گەرمیان کرد لەسەرۆک و نوێنەرانی دوو ڕێکخراوی ئەفریقی:

* کۆمەڵگەی ئەفریقی لە شانشینی یەکگرتوو

* کۆمەڵگەی خانمانی ئەفریقی

* Afrecan Community in the UK
* African Lady Community

لەکۆبوونەوەکەدا، نوێنەرانی ڕێکخراوەکان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانەکە و گفتوگۆیەکی دۆستانەش کرا لەسەر پەیوەندی نێوان ڕێکخراوەکان، هەماهەنگی نێوان گەلی کورد و گەلانی ئەفریقا، و چالاکییە هاوشێوەکان. هەروەها باس لە کارو چالاکییە هاوشێوەکانی داهاتوو کرا بۆ قووڵترکردنی پەیوەندییەکان.

ئەم سەردانە دەرفەتێکی گرنگی بوو بۆ دەستپێکردنی پەیوەندی نوێی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان. بەتایبەتی ئەم ڕێکخراوانە نوێنەری کۆمەڵگەکانی خۆیانن لە ئەنجومەنی شارەوانی ساندوێل، کە ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردیش نوێنەرایەتی نەتەوەی کورد دەکات لە ئەنجومەنی شارەوانی ساندویل..

 

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button