هەواڵ

بەڕێز کەمال موسلم وەزیری بازرگانی هەرێم سەردانی ئۆفیسی سەرەکی (ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد)ی کرد

– ئەمڕۆ: ۲٠۲٥/٦/٥، بەڕێز (کەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان بەیاوەری ژمارەیەک کەسایەتی لەشاری وێست بڕۆمیچ سەردانی ئۆفیسی سەرەکی (ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد)یان کرد.

شاندی میوان لەلایەن بەڕێز مامۆستا (بەکر ماوەتی) و ستافی ڕێکخراوەکەمان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

– ئەمڕۆ: ۲٠۲٥/٦/٥، بەڕێز (کەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرێز (محمد کاوانی) ڕاوێژکاری وەزارەتی پلاندانان بەیاوەری ژمارەیەک کەسایەتی بەڕێز لەشاری وێست بڕۆمیچ سەردانی ئۆفیسی سەرەکی (ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد)یان کرد.

شاندی میوان لەلایەن بەڕێز مامۆستا (بەکر ماوەتی) بەرپرسی ناوەندی کۆمەلایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی بالا بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، باس لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردکرا. کەوەک تاکە ڕێکخراو لە تەواوی دنیا خزمەت دەکات

بەڕێز وەزیری بازرگانی دڵخۆشیی خۆی بە بوونی ڕێکخراوێکی وەها دەربڕی و کار و چالاکییەکانی بەرز نرخاند،
هەروەها، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانی لەڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد.

لەلایەن ئەنجومەنی بالای ڕێکخراو سوپاسی هەڵوێست پشتیوانی و بەسەرکردنەوەی بەڕێزیان کرا

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button