UK NEWSپەروەردەییپەنابەرانجیهانچالاکیزمانڕاپۆرتفەرهەنگ و کەلتوورفێربوون و تەكنەلۆژیاڤیدیۆمێژوو جوگرافیاهونەر و ڕۆشنبیری

بەشی پەیکەرتاشی لە ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا: هەنگاوێکی مێژوویی بۆ پاراستنی میراتی هونەری نەتەوەیی

بۆ یەکەم جار لە مێژووی کۆمەڵگەی کوردی لە بەریتانیا، ڕێکخراوێکی کوردی بەشێکی تایبەت تەرخان دەکات بۆ هونەری پەیکەرتاشی
لێپرسراوی ئەم بەشە، بەڕێز هونه‌رمه‌ندی مه‌زن و خۆشه‌ویست: بەرزان شازە، وەک نموونەیەکی درەوشاوەی خۆبەخشی و دڵسۆزی بۆ کەلتوور و هونەری نەتەوەیی، بە تێکۆشان و بێ وچانی خۆی، تا ئێستا دەیان پەیکەری هونەری دروستکردووە، ئەم بەرهەمە هونەرییانە وەک خزمەتگوزارییەکی مەزن بۆ پەرەپێدان و پاراستنی ڕەوەندی کوردی دادەنرێن و میراتێکی گه‌وره‌ی هونەری بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو دروست دەکەن.
ئامانجەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا لە گرنگی دان به‌ بەشی پەیکەرتاشی:
١. پاراستن و پەرەپێدانی هونەری کوردی: دروستکردنی بنکەیەکی هونەری بۆ پاراستنی شێوازە نەریتییەکانی هونەری کوردی و تێکەڵکردنیان لەگەڵ ڕەوتە نوێیەکانی هونەری جیهانی.
٢. بەرزکردنەوەی ئاگاداری نەتەوەیی: بەکارهێنانی هونەری پەیکەرتاشی وەک ئامرازێک بۆ بەرزکردنەوەی هەستی نەتەوەیی و یادکردنەوەی کەسایەتییە گرنگەکانی مێژووی کورد.
٣. دروستکردنی پردێک لە نێوان نەوەکان: گواستنەوەی لێهاتوویی و شارەزایی هونەری لە نێوان نەوەکان و هاندانی هونەرمەندانی گەنج بۆ بەردەوامبوون لەم ڕێگایەدا.
٤. نیشاندانی ناسنامەی کوردی لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات: دروستکردنی پەیکەرە هونەرییەکان وەک نوێنەرایەتی لە کەلتووری کوردی لە کۆمەڵگەی بەریتانی و جیهانی، بۆ ئەوەی کەلتوور و ڕەوەندی کوردی بە شێوەیەکی بەرچاو و جوان پێشکەش بکرێت.
٥. دەرفەتی پەروەردەیی و فێرکاری: دابینکردنی ۆرکشۆپ و خولی فێرکاری لە بواری پەیکەرتاشی بۆ ئەندامانی کۆمەڵگەی کوردی، بە تایبەت منداڵان و گەنجان.
٦. بەرهەمهێنانی میراتێکی بەردەوام: دروستکردنی کۆمەڵێک بەرهەمی هونەری کە دەتوانرێت لە شوێنە گشتییەکان، یادگە کوردییەکان، و بۆنە نەتەوەیی و کەلتوورییەکاندا نمایش بکرێن.
ئێمە بە شانازی و سوپاسەوە گرنگی زۆر به‌م هەنگاوە گرنگە دەده‌ین و ڕێزمان لە هەموو ئەو دڵسۆز و ماندوو نه‌ناس و خۆبەخشانە هەیە کە بە دڵسۆزی پشتیوانی کار و چالاکی کەلتووری و هونەری نەتەوەیی دەکەن، ئەم پڕۆژەیە بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن بە هونەر و کەلتووری کوردی و پەرەپێدانی ڕەوەندی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات.

 

 

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button