ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستوتار و بابەت
. “بێدەنگی، نامەردییەکی مێژووییە بەرامبەر بە ڕۆژئاوا.”
بەشی یهكهم: زانایانی ئاینی.. کوا وەڵامتان بۆ فەتوای کوشتنی کورد؟
بانگەواز بۆ ئێوەیە، بۆ زانایانی ئاینی کورد: پێش ئەوەی نوێژ بۆ مردووەکانمان بکەن، نوێژ بۆ ویژدانی خۆتان بکەن! چۆن قبوڵی دەکەن حکومەتە تێرۆریستەکەی سوریا و دەزگا چەواشەکارەکانی “ئەحمەد شەرعی تیرۆریست” و ئەوقافە درۆزنەکان، بە ئایەت و فەرموودە خوێنی کورد حەڵاڵ بکەن؟
ئەرکی ئێوەیە بە سەدان بەڵگەی شەرعی ڕەدی ئەو مەلا گڵاوانە بدەنەوە کە دین وەک چەکێک دژی نەتەوهی كورد بەکاردێنن. ئیسلامێک کە “کوشتنی بێتاوان” و “داگیرکردنی خاک” بە حەڵاڵ بزانێت، تەنها لە مێشکی ئەو جەلادانەدایە. کورد تەنها بەرگری لە ماڵی خۆی دەکات، و ههمووان دهزانن بەرگری لە خاک لوتکەی ئیمانە!
بەشی دووهم: بێدەنگی، نامەردییەکی مێژووییە!
ئەوەی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێت، تەنها جەنگ نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەی مەردایەتییە، بێدەنگبوون لە ئاست ئەو سەربڕین و دڕندەییەی بەرامبەر خوشک و براکانمان دەکرێت، لوتکەی نامەردی و بێغیرەتییە. کاتێک دوژمن بە بەرگی دین و بە چەتری سیاسەت، خاکی ئێمە دەکاتە گۆڕستانی منداڵانمان، تەنها “بێدەنگەکان”ن کە ڕێگەیان بۆ خۆش دەکەن، هەر کەسێک ئەمڕۆ خۆی بێلایەن بکات، شەریکە لەو خوێنەی کە دەڕژێت.
بەشی سێیەم: خیانەتی نێودەوڵەتی و ڕاستی کێشەکە .
ڕۆژئاوا بووەتە قوربانی گڵۆپە سەوزەکانی ئەمریکا و تورکیای تێرۆریست و دەسەڵاتە خوێناوییەکەی شهرع. ئەوانەی بە ناوی “ئازادی” و “دین”ەوە هێرش دەکەن، تەنها کۆمەڵێک سەگی ڕاهێنراون بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کورد. ئێمە لێرەوە هاوار دەکەین: کورد هەرگیز چۆک بۆ تیرۆر و فەتوای گڵاوی جەلادەکان دانانەوێنێت. ئەوەی بە ناوی دینەوە دێت بۆ سەربڕینی کورد، نە دین دەناسێت و نە خودا؛ ئەوان تەنها نوێنەری شەیتانن لەسەر زەوی.
ڕۆژئاوا تەنیا نییە، شکستی ئەوان شکستی کەرامەتی هەموو کوردێکە!
نوسینی : هاشم چهمخارا …
