UK NEWSپەنابەرانچالاکیفەرهەنگ و کەلتوور
بهشانازییەوە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی ڕەوەندی کوردی نەورۆزمان پیرۆز کرد
بڵێسەی ئاگری نەورۆز لە دڵی شاری بێرمینگهامەوە 

لە درێژەی خزمەتە کولتوورییەکانمان، «ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد» بە هاوبەشی لەگەڵ «ماڵی کوردی»، ئاهەنگێکی گەورە و پڕشکۆی بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان لە سەنتەری شاری بێرمینگهام ڕێکخست.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی نیشتمانپەروەری هەر چوار پارچەی کوردستان، ئاگری نەورۆزمان لە چەقی شارەکەدا هەڵکرد. تێکەڵبوونی وتار، گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی، جۆش و خرۆشێکی نەتەوەیی گەورەی بەخشییە ئامادەبووان و ساتێکی پڕ لە یەکگرتووییمان پێکەوە بەسەربرد.
سوپاسێکی بێپایان بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی بەشدارییان کرد و بوونە هۆی سەرخستنی ئەم یادە.











